بودجەی ناوەندە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم بۆ سەرکوتی زیاتری ناڕەزایەتیەکانی خەڵک بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
لە ترسی سەرهەڵدانی ناڕەزایەتیە گشتیەکان، ئاخوند ڕەئیسی، ڕێژەی بودجەی تایبەت بە ناوەندە سەرکوتگەرەکان لە لایەحەی بودجەی ساڵی ١٤٠ ١ی بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد کردووە.
بودجەی سپای تیرۆریستی و دژە خەڵکی پاسداران، لەم دواییانەدا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، لە ساڵی پێشوو لەچاو ساڵی پێشتر ٥٨ لە سەد زیادی کردووە.
شایەنی باسە کە لە ئێستادا ئاخوند ڕەئیسی لە لایەحەی بودجەی ساڵی ١٤٠ ١، بودجەی ئەم ناوەندە سەرکوتگەرەی زیادکردووە بۆ ٩٣ملیارد تمەن کە بە بەراورد لەگەڵ بودجەی ساڵی ڕابردوو، نزیک بە ٢٤٠ لە سەد پیشان دەدات.
هەروەها لە بودجەی ساڵی داهاتوو بەشی ناوەندی دەنگ و ڕەنگی ئاخوندی، ٥ هەزار و٢٨٧ملیارد تمەن بودجەی بۆ تەرخانکراوە کە نیسبەت بە ساڵی ١٤٠ ٠ ، ٥٦ لە سەد زیادی کردووە.