زیادبوونی حەقدەستە خەیاڵیەکانی خاوەنکار و بەرپرسان و دزیکردن لە گیرفان و سفرەی خەڵکی لە ئێران.
لەحاڵێکدا کە خەڵکی ئێران بەدەست هەژاری وبرسیەتی دەناڵێنن و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ سفرەی خەڵک بەرەو بەتاڵبوونەوە دەڕوات و حەق دەستەکان کەمتر دەبنەوە، ئامارە فەرمیەکانی ڕژیم پیشانی دەدەن کە خاوەنکار و بەرپرسانی حکومی لە دەوڵەتی ڕەئیسی جەللاد حەق دەستی مانگانەیان دەگاتە 284 ملیۆن تمەن.
هەروەها حەق دەستی هەر ئەندامێکی پاڕڵمانی دواکەوتوی ڕژیمی ئێران دەگاتە 83 ملیۆن تمەن و هەروەها حەق دەستی خوێنمژانی دادوەری خامنەیی دەگاتە 185ملیۆن تمەن.
ڕسوایی و گەندەڵی ئەو سیستم و دەسەڵاتە و حەق دەستە خەیاڵی و سەرسوڕهێنەرەکانی بەرپرسانی خامنەیی بەئەندازەیەک ڕوون و ئاشکرایە کە تەنانەت هەواڵدەریەکان و ڕاگەیاندنە حکومەتیەکانی ڕژیمیش ئێعترافیان بەو بابەتە کردووە.