کەسایەتیەکی نیشتمان پەروەری شاری بانە کۆچی دوایی کرد. ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ۱۸ی سەرماوەزی ۱۴۰۰ کۆچی خۆری ، مامۆستا مەلا نوری فەرەجی کوڕی حاجی مەلا شێخ فەرەجی مونەزە، لەشاری بانە کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا مەلا نوری قوتابی و خوێندکاری مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی دامەزرێنەری سازمانی خەبات، و یەکێک لە کەسایەتیە بەڕێزو نیشتمان پەروەرە دیار و خۆشەویستەکانی شاری بانە بوو.
بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا نوری، سەرەخۆشی بە خەڵکی شاری بانەو خزم و ناسیاوانی ڕادەگەێنین و لە غەم و پەژارەیاندا هاوبەشی دەکەین لە خوای گەورە داواکارین بە بەهەشتی بەرین شادی بکا.