خەباتمێدیا: ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ۲۶ی سەرماوەزی ۱۴۰۰ شەست و هەشتەمین بڕیارنامەی وڵاتەیەکگرتووەکان لە مەحکووم کردنی, پێشێلکردنی بناغەیی و سیستماتیکی مافی مرۆڤ بەدەستی ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پەسەند کرا.
ئەم بڕیارنامە ئاماژە بە مەترسی زۆربوونی حوکمی سێدارە, بەکارهێنانی بەربەڵاو و سیستماتیکی زیندانیکردن و دەسبەسەرکردنی هەڕەمەکیانە , بەرگری لە بەدەست گەیشتن و بەکارهێنانی کەلووپەلی پزیشکی و دەرمانی لە بەندینخانەکان, هەڵسووکەوتی دڕندانە و نامرۆڤانە دژ بە
خۆپیشاندران و زەوتکردنی مافەکانینان و ئازار و ئەزیەت و تۆقاندن و ڕفاندن و کەیسی کوشتن و مردنی گوماناوی لەناو زیندانەکان و درکاندنی زۆرەملێ دەکات و ڕادەگەنن کە پشیلکردنی ماف و ئازادیەکانی خەڵک لە ئێران جێگەی نیگەرانیە.
هەروەها بڕیارەکە پێداگری لەسەر گرنگی لێکۆڵینەوەی باوەڕپێکراو و سەربەخۆ و بێلایەنەکان دەکاتەوە لە
وەڵام دانەوە بە تەواوی خاڵەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، لەوانە
بێ سەروشوێنکردن و نەمانی زۆرەملێ, سێدارەدانی نایاسایی و لەنێو بردنی مەدارک و بەڵگەی پەیوەندار بەم بێ قانونیانە و داوای کۆتایی پێهێنانی خێرا بۆ ئەو پێشێلکاریانە" دەکات.