خەبات مێدیا: ڕاپۆرتەکان باسیان لە کوژرانی ڕێبەری حوسیەکان کردووە.
هەواڵدەریە عەرەبیەکان ئەوەیان بڵاو کردۆتەوە کە مێهدی محەممەد مەشات، ڕێبەری تیرۆریستە حوسیەکانی یەمەن، لەهێرشێکی ئاسمانیدا لە سەنعا، کوژراوە.
ناوبراو خۆی وەکوو سەرۆک کۆماری یەمەن ئەناساند و لە لایەن دەسەڵاتی ڕژیمی ئاخوندیەوە پاڵپشتی دەکرا و کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام ئەدا، دواجار شەوی پێنج شەممە ڕێکەوتی 2ی بەفرانبار، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی هێزە هاووپەیمانەکان بۆ سەنعا، کوژراوە.