جەک سالیوان، ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نەتەوەیی ئامریکا لەگەڵ تەئکیدکردنەوەی ئەوەی کە نزیک بوونەوەی ڕژیمی ئاخوندی لە خاڵی دەربازبوونی ناوکەیی(گریز هستەای) جێگەی نیگەرانییه، ووتی: نابێ دەرفەتی کوشتنی کات بەو ڕژیمە بدرێ. جەک سالیوان، لە چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ لێپرسراوە ئەمنیەتییەکانی ئیسراییل باسی لەوە کردووە که دەبێ بە کەڵک وەرگرتن لە هەڕەشەی گەڕاندنەوەی میکانیزمی گەمارۆکان، و هەڕەشەی سەربازی لەڕژیمی ئاخوندی، پێش بە پیتاندن تا ئاستی ۹۰ لەسەدی لەلایەن ئەو ڕژیمەوە، بگیردرێ.
ناوبراو هەروەها وتویەتی کە ئەگەر تا چەند حەوتوی داهاتوو لەگەڵ ڕژیمی ئاخوندی ڕێک نەکەون و ئەوان بە نیازپاکیەوە دانوستان نەکەن, دەبێ ئامریکا لەو دانوستانە بێتە دەرەوە.
هەروەها ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ، بە بڵاوکردنەوەی بابەتێک داوای لە دەوڵەتی بایدن کردووە کە بۆ پێشگرتن لە هەڕەشەی ناوکەیی ڕژیمی ئاخوندی، بژاردەی سەربازی لەسەر مێزەکەی بهێڵێتەوە.
نوسەری ئەو بابەتە بە ئاماژەکردن بە قسەکانی دەسەڵاتدارانی ڕژیم لە ساڵڕۆژی کوشتنی تیرۆریست قاسم سولێمانی و هەروەها هەڕەشەی کوشتن لە ترامپ و کەسانی پلەبەرزی ئامریکایی، تەئکیدی کردەوە کە ئەگەر بایدن بیهەوێ متمانەی خۆی بەدەست بێنێتەوە، ئەوە ڕژیمی ئاخوندی باشترین بژادەیە...
لەلایەکی ترەوە فەیسەل بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعودی لە کۆنفرانسێکی خەبەریدا لەگەڵ نیکۆس دێندیاس، وەزیری دەرەوەی یۆنان لە ئاتێنی پایتەختی یۆنان ووتی: سەرپێچیە بەردەوامەکانی ڕژیمی ئاخوندی لەگەڵ ئەوەی کە تاران لەپێوەند بە ئاشتیخوازانەبوونی بەرنامە ناوکەییەکانی باسی دەکات، پێچەوانەو دژی یەکن.
ناوبراو هەروەها ئەوەشی تەئکید کردەوە کە وڵاتەکەی ئامادەی هەر جۆرە هاوکاریەکی هەوڵە نێونەتەوەییەکانە بۆ بەرگریکردن لە دەست پێڕاگەیشتنی ڕژیمی ئاخوندی بەچەکی ناوکەیی.