ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۱µی بەفرانبار، فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سوپای تیرۆریستی پاسداران کە هەڵگری چەک و تەقەمەنی بووە، لە سوریا نیشتۆتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ئەمە سێیەمین باری هەناردەکراوی چەک و تەقەمەنی ڕژیمی ئاخوندیە بۆ سوریە لەماوەی یەک حەوتوودا و لەسەرەتای دەستپێکی ساڵی تازەوە تا ئێستا.
دووەمین فڕۆکەی بارهەڵگری ڕژیمی ئاخوندی، ڕۆژی سێ شەممە ۱۴ی بەفرانبار، لەکاتێکدا لە سوریە نیشتەوە کە لە بەشێکی فڕینەکەی دا لە ترسی لێدانی ئیسراییل، سیگناڵەکانی کوژاندبۆوە.