رۆژی 6 و 7 ی بەفرانباری ساڵی 1400 کۆچی خۆری بە سەرۆکایەتی بەرێز خانم مریەم رەجەوی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی شۆرای ملی مقاومەت،کۆبونەوەی دەورەیی شوڕای میللی مقاومەت بە بەشداری ئەندامانی شۆرا و ژمارەیەک کەسایەتی تێکۆشەری ئێرانی و بەشداری بەرێز کاک بابەشێخی حوسەینی سکرتێری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەرێوەچوو.
کاک بابەشێخی حوسەینی بە شێوەی ئانلاین لەو کۆبوونەوەی شۆرادا وتارێکی لەسەر دۆخی کوردستان، ئێران و بزوتنەوەی ئازادیخوازی پێشکەش کرد.
لەوتەکانیدا سڵاوی پێشکەش بە خانمی رەجەوی و برادەر مەسعود سپاسی و ئامادە بوان پێشکەش کردو سپاسی دەبیرخانەی شۆرای کرد بەبۆنەی باگهێشتنی بۆ کۆبونەوەی شوڕای میللی مقاومەت.بەرێزیان لە بەشێکی وتارەکەیدا روو بە بەشدارانی کۆبوونەوەکە وتی: دۆستان رژیمی ئاخوندی روو لە روخان و لەناوچوونە. ئەو رژیمەی لەم دواییانەدا حەیدەر قوربانی لەسێدارەدا، جینایەتەکانی لە کوردستانی ئێران روو لە زیادبوونە، بەڵام لە بەرامبەر ئەو هەموو تاوانەی رژیم ئێمە شاهیدی خۆراگری و پێداگری خەڵکی کوردستان لەبەرامبەر ئەو دەسەڵاتە و هێزە سەرکوتگەرەکانین. هەر وەک ئاشکرایە لە دوای لەسێدارەدانی حەیدەری قوربانی خەڵکی زۆربەی شارەکانی کوردستان وەک نارەزایەتی بەو تاوانەی ڕژیمی ئاخوندی مانگرتنی گشتیان بەرێوەبرد و ئەو پەیامەیان بە رژیم دا کە دەبێ بڕوخێ . لە درێژەی وتەکانیدا بەرێز سکرتێری گشتی سازمانی خەبات وتی: ئێمە لە کاتێکدا کە شاهیدی فشارەکانی رژیم و شکەنجەی خەڵک و ئازادیخەاوان لە کوردستان و سەرتاسەری ئێرانین بەداخەوە گوێمان لێ دەبێ و دەبینین هەندێ لایەنی سیاسی لەگەڵ ئەو دەسەڵاتە دڕندە خەریکی وتووێژن و پێشنیاری دانووستان دەدەن کە ئەگەر تەنیا گوێ لە پەیامی حەیدەری قوربانی بگرن کە لەو کاتەدا لە بەندیخانەی سنە و لە ژێر شکەنجەدا بوو تێدەگەن کە خەڵکی کوردستان تەنیا رێی خەبات و خۆراگریان لەبەرامبەر ئەو دەسەڵاتەدا هەڵبژاردووە، نەک رێی وتووێژ و بەناو وتووێژ، کە ئەوە تەنیا خۆبەدەستەوەدانەو ڕوونە رژیم تەنیا ئەوەی دەوێ. لە رابردوویشدا دیومانە کە هەر لایەن و دەستەیەک لە رژیم نزیک بووەتەوە لەلایەن ئەو دەسەڵاتەوە زەربەی وێکەوتووە.
ئێمە وەکوو سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران کە زیاتر لە 25 ساڵە لەگەڵ سازمانی موجاهیدینی خەڵکی ئێران و شۆرای ملی مقاومەتی ئێران هاوپەمانین و تا روخانی رژیمی ئاخوندی و جێگیربوونی ئازادی و دیموکراسی لە ئێران دابین کرانی مافی هەموو نەتەوەکانی ئێران پێبەند و پێداگری هاوپەیمانیەکەمان دەبین. داوا لە هەموو لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران دەکەین کە سازمانی خەبات بکەنە نمونە و لەگەڵ شێخ و شا وتووێژ نەکەن و ئەوە بزانن کە هەر جۆرە دانووستانێک لەگەڵ شاو شێخ بە زیانی خەڵکی کوردستان و خودی ئەو لایەنانە تەواو دەبێ.