ڕێژیمی ئێران لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەهۆی نەدانی مافی ئەندامیەتیی و قەرزەکانیەوە مافی دەنگدانی لە نەتەوە یەکگرتووەکان لێ سەندرایەوە. بەپێ ڕاپۆرتیکی هەواڵدهری فەڕانسە هەشت ووڵات بەبۆنەی نەدانەوەی قەرزەکانیان، مافی دەنگدانیان لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان لەدەست داوە.
بەپێ ڕاپۆرتی هەواڵدێریەکان، ئانتونیۆ گۆترش, سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە نامەیهک دا ڕۆژی سێ شەممە کە بە دەستی EFP گەیشتووه, وتویە بە ئەماژە بە کەڵکەبوونی قەرزەکانی ڕێژیمی ئێران و نەدانی مافی ئەندامیەتیی بەو رێکخراوەیە، ڕێژیمی ئێران و ٩ وڵاتی دیکەی لە مافی دەنگدان لە کۆڕی گشتی ئەو رێکخراوەیە بێبەش کراون و تاکاتی دانەوەی قەرزەکانی بە نەتەوە یەکگرتووەکان مافی دەنگدانیان نییە.
بەپێ مەنشووری نەتەوە یەکگرتوکان ئەگەر قەرزی نەدراوی ووڵاتێک لە ماوەی دووساڵدا زۆرتر لە حەقی بیمەی ئەو ووڵاتە بێ, مافی دەنگدانی خۆی لەدەست ئەدات.
هەرەها ئەگەر نەداوەنەی ئەو قەرزە بە هۆکارێک بێ کە لە دەستی ئەو ووڵاتەدا نەبێت و چارەسەری پێ نەکرێ, له کۆبوونەوەی ئهو ڕێکخراوهدا دەتوانێ مافی دەنگدانی ئەو ووڵاتە بێڵێتەوه.
ڕژیمی ئێران دەبێ بۆ گەڕانەوەی مافی دەنگدانەکەی خۆی لای کەم ۱۸ ملیۆن دۆلار لە قەرزەکەی بداتەوە. شایانی باسە ئێران ساڵی ڕابردوش مافی دەنگدانی خۆی لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەدەست دابوو.