خەباتمێدیا: ئەندامێکی شورای شاری تاران هەواڵی لە بەکرێ دانی ماوەی یەک سەعاتی خانوو بۆ بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر لە پایتەختی ووڵات دا.
زارا شەمس ئێحسان لە وتووێژ لەگەڵ میدیایکی ناوخۆیی ووتی: بە پێ تاوتۆکردنی کومیتەی کۆمەڵایەتی, شارەداری ناوچەی ۱µ بۆ بوونی هێمنایەتی, کۆ کردنەو خاوێنکردنی کۆمەڵگە نییەو پێویستە ناوەندەکانی وەکوو دادوەری و زانکۆی زانستی پزشکی لە بابەتی چارەسەر کردنی کێشەکە کاری هاوبەش بکەن.
بە پێ وتەی ناوبراو, لە حدودی کێوی گەچی زۆرتر لە ۲۰ پلاکی سوور، بوونیان هەیە. خاوەنی ئەم خانووانە بە شێوەی نافەرمی و نا مەعقوول هێندێک ژووریان بۆ ماوەی سەعاتی و کاتی بەکارهێنانی مادەهۆشبەرەکان دابین کردووه کە کەسانی تووش بوو بەکرێ دەیانگرن و باس لەوه کراوە لە دانوستانێکدا لەگەڵ نوێنەرانی دادستانی تاران, ناونیشانی ئەم ماڵە پلاک سوورانە چالاکانە ڕوون بکرێتەوە.