__ کرێکارێکی کورد لە کامیاران گیانی دا
__ دوو کاسبکاری کورد بە گوللەی هێزەکانی رژیم گیانیان دا
__ وەرزشوانانی کورد شانازیەکی دیکەیان تۆمار کرد
__ ورمێ/ هێزە حکومەتییەکان باوک و کوڕێکیان دەستبەسەر کرد
__ تەرمی هاووڵاتییەک لە ڕووباری سەقز دۆزرایەوە
__ دوو ئاسەواری مێژوویی پێش لە سەردەمی ئیسلام لە کوردستان دۆزرایەوە
__ کەلێنی ڕەگەزی لە ئێراندا قووڵتر دەبێتەوە
__ لە تێکهەڵچوونەکانی پارێزگای کرماشاندا ٨ کەس لە هێزەکانی حکوومەت کوژراون
__ ئاماری کوژراوانی مەدەنی لە شەڕی سێ هەفتەی رابردووی حەلەب راگەیەندرا
کرێکارێکی کورد لە کامیاران گیانی دا
کرێکارێکی کورد خەڵکی ئاوایی تیلەکۆ سەر بەشاری کامیاران لەرووداوێکدا کەوتە ناو بیری ئاوو بەهۆیەوە گیانی دا. بەپێی هەواڵی زاگرۆس پۆست ، رۆژی هەینی 29ی گەلاوێژ، کرێکارێکی کورد بەناوی یەدوڵا سابیری تەمەن 40 ساڵ خەڵکی ئاوایی تیلەکۆ، لەکاتی کارکردندا دەکەوێتە ناو بیرێکی ئاو و بەهۆیەوە گیانی دا. ساڵانە بەهۆی نەبوونی خۆپاراستنی کار، ژمارەیەک زۆر کرێکار لە ئێرانو کوردستان گیان دەدەن.
دوو کاسبکاری کورد بە گوللەی هێزەکانی رژیم گیانیان دا
لەناوچەی شنۆ و دیواندەرە و لەدوو تاوانی جیاجیا، هێزەکانی سوپای پاسداران دوو کاسبکاری کوردیان بە دەستڕێژی راستەوخۆی گوللە کوشت. بەپێی هەواڵی زاگرۆس پۆست ، نیوەشەوی 28 گەلاوێژ کۆڵبەرێکی کورد بەناوی خالید بەنگینی خەڵکی ئاوایی هەق سەربەناوچەی نەلۆس بەهۆی دەستڕێژی گوللەی هێزەکانی سوپای پاسداران لەناوچەی شنۆ گیانی دا. خالید بەنگینی تەمەنی 30و خێزاندارو خاوەنی 2 منداڵە کە بۆ دابینکردنی بژیوی ژیانی خێزانەکەی کاری کۆڵبەری دەکرد. لەلایەکی ترەوە رۆژی 27ی گەلاوێژ هێزی ئینتیزامی رژیم لە ئاوایی گوڕباوەڵێ سەر بە شاری دیواندەرە تەقەیان لە کاسبکارێکی کورد بەناوی بەها گوڵمحەمەدی تەمەن 30ساڵو خەڵکی شاری سەقز کرد کە بەهۆیەوە گیانی دا.
وەرزشوانانی کورد شانازیەکی دیکەیان تۆمار کرد
لە ئەنجامی کێبڕکێ وەرزشییەکان، وەرزشوانانی کورد جارێکی دیکە لێهاتوویی خۆیان سەلماند و دوو مێداڵی زێڕیان لە کارنامەی خۆیاندا تۆمار کرد. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٨ی گەلاوێژ، وەرزشوانێکی کورد خەڵکی شاری "دەڕەشار" بە ناوی "ئەمیر ڕەزا قوچی" لە کێشی ٤٠ کیلۆ و لە بواری " کیک بوکسینگ" توانی بەسەر ڕکەبەرەکانی خۆیدا سەرکەوێ و شانازییەکی دیکە بە ناوی خۆیەوە تۆمار بکات.هەڤدەیەمین کێبڕکێی قارەمانیەتی کیک بوکسینگ لە پارێزگای یەزد، بە بەشداری ١٧ تیم بەرێوەچوو، کە ئەو وەرزشوانە کوردە میداڵی زێڕی بەدەست هێنا.ڕەزا قوچی هەتا ئێستا خاوەنی سێ میداڵی زێڕ و بورۆنزی لە کارنامەی خۆیدا تۆمار کردووە.هەرلەو پەیوەندییەدا، ئاشۆ ئەحمەدی وەرزشوانێکی دیکەی کورد لە کێبڕکێی قایقڕانی ئیسلالوم، توانی پلەی یەکەم لە نێو ١٣٠ قایقڕان، بەدەست بهێنێ.کێبڕکێی قایقڕانی لە دوو بەشی لاوان و گەورەساڵان بەڕێوەچوو، کە وەرزشوانی کورد ئاشۆ لە شاری مەریوان پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.کێبڕکی قارەمانیەتی قایقڕانی ئیسلالوم، کە تێدا ١٣٠ وەرزشوان لە ١٤ پارێزگای ئێران بەشداربوون بۆ ماوەی یەک ڕۆژ لە ڕووباری "زایندە رود" بەرێوەچوو.قایقڕانی ئیسلالوم بە ئینگلیسی whitewater slalom یا کانو ئیسلالوم، لە ئاوە خڕۆشانەکان بە خیڕایەکی زۆرەوە بەرێوە دەچێت و یەکەمین کێبڕکێی جیهانی کانو ئیسلالوم لە ساڵی ١٩٤٩ی زایینی لە وڵاتی سوئیس، شاری ژنێف بەڕێوەچووە.
ورمێ/ هێزە حکومەتییەکان باوک و کوڕێکیان دەستبەسەر کرد
لە درێژەی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد، لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شاری ورمێ دوو هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر کرد.بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی ٢٧ی گەلاوێژ هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شاری ورمێ دوو هاووڵاتیی کوردیان، پاش ١٢ ڕۆژ ڕاگرتن لە گرتووخانەی ئیتلاعات، بۆ زیندانی ناوەندی شاری ورمێ ڕاگواستووە.ماڵپەڕی مافی مڕۆڤی کوردستان لەو بارەوە ڕایگەیاند: ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، باوک و کوڕ بوون کە لە ڕیکەوتی ١٥ گەلاوێژەوە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی شاری ورمێ دەستبەسەر کراون.شوناسی ئەو باوک و کوڕە بە ناوی حەسەن پەیغامی (باوک) و فەرهاد پەیغامی (کوڕ) ڕاگەیەنراوە.فەرهاد پەیغامی خوێندکاری بەشی مێعماری زانکۆی ورمێیە و لە کاتی گەڕانەوەیدا بۆ ماڵی خۆیان لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارە دەستبەسەرکراوە.هێزە ئیتلاعاتییەکان، پاش دەستبەسەر کردنی فەرهاد، چوونەتە ماڵی باوکی فەرهاد و دەستیان کردووە بە پشکنین و هێندێک کەرەستە و وەسایلی شەخسی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە.دەوترێ هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، باوکی ئەو خوێندکارە کوردەیان دەستبەسەر کردووە.هەواڵنێری کوردپا لە شاری ورمێ ڕایگەیاندØ› هێرە ئیتلاعاتییەکان بۆ وەرگرتنی دان پێدانانی زۆرەملی لە فەرهاد دەستیان کردووە بە لێدان و ئازار و ئەشکەنجەی ناوبراو، پاش ١٢ ڕۆژ بە جلوبەرگی خوێناویەوە لەگەڵ باوکی ، ڕێکەوتی ٢٧ی گەلاوێژ بۆ زیندانی ناوەندی دەریای شاری ورمێ گوازرانەتەوە.بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، لە سەر بڕیاری بەرپرسانی زیندان حەسەن پەیغامی بۆ بەندی ٣و ٤ کە تایبەتە بە بەندی زیندانیانی پەیوەندیدار بە مادەی سڕکەر و هەروەها فەرهادیش بۆ بەندی لاوەکان گوازراونەتەوە.ئەو خوێندکارە کوردە ڕایگەیاندووە، ئامادە نییە جلوبەرگە خوێناوییەکەی لە بەر دابکەنێت و لە لێکۆڵەرەوەکانی گرتووخانەی شاری ورمێ سکاڵا دەکات.پێشتریش، حەسەن پەیغامی بە تۆمەتی "هەوڵدان دژی تەناهی نەتەوەیی " لە ساڵی ٨٧ی هەتاوی دەستبەسەر و بۆ ماوەی دوو ساڵ لە زیندانەکانی تەورێز و ورمێ دا ڕاگیرابوو.ناوەندەکانی داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ بەردەوام باسیان لەوە کردووە کە وەزارەتی ئیتلاعات یەکێک لە ئۆرگانە سەرەکییەکانی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە ئێرانە کە بەشێوەی سیستماتیک لە ڕەوتی سەرکوتی ئازادییەکان بەشداریی هەیە.
تەرمی هاووڵاتییەک لە ڕووباری سەقز دۆزرایەوە
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری سەقز، بە هۆی کێشە و گرفتی ژیان و گوزەرانیەوە، هانای بۆ خۆکوژی برد.بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوار شەممە ڕیکەوتی ٢٧ی گەلاوێژ، پیاوێکی تەمەن ٤١ ساڵە، خەڵکی شاری سەقز، خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.ماڵپەڕی نێوخۆیی ساکاپرس، شوناسی ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە ناوی"ت،ر" ڕاگەیاندووە.ئەمە شەشەمین خۆکوژییە لە شاری سەقز کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتاکوو ئێستا ڕوو دەدات.بە پشت بەستن بە ناوەندی ئاماری تۆمار کراو لە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بە خۆکوژی ئەم هاووڵاتییە کوردەەوە، لە ئەمساڵدا زیاتر لە ١٥ حاڵەتی خۆکوژی لە نێو پیاواندا تۆمار کراوە.
دوو ئاسەواری مێژوویی پێش لە سەردەمی ئیسلام لە کوردستان دۆزرایەوە
دێرینەناسەکان لە کاتی لێکۆڵینەوە لە ئاسەوارە کۆنەکانی کوردستان، لە شارەکانی مەریوان و سەردەشت، ئاسەواری مێژوویی هەزارەی یەکەمی پێش لە ئیسلامیان دۆزیەوە.بەپێی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی کوردپا، پاش لێکۆڵینەوە لە تەپۆڵکەی مێژوویی "تەرخان ئاوا"ی شاری مەریوان، هێندێک ئێسک وکەللە سەری مڕۆڤیان لەو تەپۆڵکەیە دۆزییەوە.دۆزراوە نوێیەکان لە باشووری شاری مەریوان، سێ گۆڕی کووپەیی بوو، کە مێژووەکەیان بۆ کۆتاییەکانی سەردەمی ئەشکانییەکان و سەرەتای ساسانییەکان دەگەڕێتەوە، و لەلایەن کارناسانی ئاسەوارناسییەوە پشتڕاست کراوەتەوە.ئیمپراتۆریی ئەشکانییەکان پێش لە ئێمپراتوری ساسانییەکان بووە و لە ساڵی ٢٤٧ی پێش زایین هەتا ٢٢٠ ی پاش زایین، لە ناوچەکانی فوراتەوە هەتا هێندوکیش و لە قەفقازیشەوە هەتا کەنداوی فارس فەرمانڕەواییەتیان کردووە.بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیسنا، تەپۆڵکەی تەرخان ئاوا، لە ساڵی ١٣٧٧ی هەتاویەوە لە لیستی ئاسەواری میللیدا تۆمار کراوە.هەروەها هەڵکۆڵینی ئاسەوارناسەکان لە دەورووبەری شوێنەواری کەونارای"باڵان"ی شاری سەردەشت دۆزینەوەیەکی نوێی تۆمار کرد.ئاسەوارە بەدەست هاتووەکانی مێعماریی بەرد و قۆڕ، لەگەڵ کەرەستەی گڵێنە و بەردین، کە لە چەند ژووری ٥ لە ٥دا بوون، دۆزراوەتەوە.بە وتەی بەڕێوەبەری پرۆژەی توێژینەوە لە باڵان، ئاسەوارە دۆزراوەکان بۆ قۆناغی فەرهەنگیی سەردەمی ئەشکانییەکان لە ئێران، دەگەڕیتەوە.دوکتور یووسف فەلاحیان لە درێژەدا دەڵێتØ› من لەو باوەڕەدام، نابێت پەلە بکرێت لەتۆمار کردنی ئەو ئاسەوارانە کە مۆرکی سەردەمی ئەشکانیانیان پێوە نراوە.ناوبراو بە هەواڵدەریی ئیرنای ڕاگەیاند: هاوکات پشکنین لە چوار شوێنی کەونارای، باغی، بڕوە، نیسک ئاوا و مەلاوەسو، لە مانگی ڕەزبەرەی ٩٤ی هەتاوییەوە دەستی پێکردووە و دانانی مۆزەخانەیەکی ناوچەیی لە شاری سەردەشت پێشنیار کراوە.کۆنترین ئاسەوار کە هەتا ئێستا دۆزرابێتەوە مێژووەکەی دەگەڕێتەوەبۆ ٨ هەزار ساڵ لەوەپێش.دۆزینەوەی ئەو ئاسەوارە گرینگە لە بەشێکی کوردستان، لە کاتێکدایە کە، پاراستنی ئاسەوارە کۆنەکان بووەتە یەکێک لە کێشە جیدییەکانی ڕیکخراوی میراتی فەرهەنگی و پیشەدەستییەکان، بە شێوەیەک کە تاڵانکردنی ئەو ئاسەوارانە وەکوو پیشەیەکی پڕداهات و ڕێکخراو، بە ئەژمار دێت.
کەلێنی ڕەگەزی لە ئێراندا قووڵتر دەبێتەوە
کەلێنی ڕەگەزی لە ئێراندا قووڵتر دەبێتەوەئاژانسی کوردپا: توێژەرانی کۆمەڵناسی ڕایانگەیاندووە کەØ› سیاسەت و ئابووریی حکوومەتی ئێران، پەرەی بە هەڵاواردنی ڕەگەزی داوە.بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، "حوسێن قازیان"، کۆمەڵناسی نیشتەجێی وڵاتی ئامریکا، ڕایگەیاندووە کەØ› "لە ١٠ ساڵی ڕابردووەوە تاکوو ئێستا، هیچ چاکسازییەک لەبواری هاوسەنگیی ڕەگەزی لە وڵاتی ئێراندا نەکراوە و ئەم نابەرابەرییە ڕەگەزییە لە بەشی ئابووری و سیاسەتدا زۆرتر بەرچاو دەکەوێت."هەروەها ناوبراو لە وتوووێژێکدا لەگەڵ "کەمپێنی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤ" لە ئێراندا، سەبارەت بە "سیاسەتەکانی حکوومەت"، ئاماژەی بەوە کردووە کەØ› کەم بوونەوەی هەڵاواردنی ڕەگەزیی لە قۆناغە جۆراوجۆرەکاندا بە بارودۆخی ئێرانەوە گرێ دراوە.لە مانگی بانەمەڕی ئەوساڵدا، ماڵپەڕە نێوخۆییەکانی حکوومەتی ئێران بڵاویان کردۆتەوە کە بەپێی ئامارە جیهانییەکانØ› ئێران لە نێوان ١٤٥ وڵاتی جیهاندا لەبواری هەڵاواردنی ڕەگەزیدا، لە پلەی ١٤١دا جێی گرتووە.چالاکانی مافی ژنان لە ئێران، بەردەوام بۆ پێکهێنانی بارودۆخێک بۆ هاوسەنگی و بەرابەری و بەشداریی ژنان لە کۆمەڵگادا تێکۆشاون، تاکوو بتوانن، لە بواری ئابووری، یاسایی، کۆمەڵایەتیی و مرۆڤی، جێگە و پێگەی ژنان بەرز بکەنەوە.
لە تێکهەڵچوونەکانی پارێزگای کرماشاندا ٨ کەس لە هێزەکانی حکوومەت کوژراون
لە ئەنجامی دوو تێکهەڵچوونی جیاجیادا، کە شەوی دووشەممەی ئەم حەوتووە لە کرماشان و جوانڕۆ هاتە ئاراوە، ٨ کەس لە هێزە سەربازی و ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێرانیش کوژران.بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، لە حاڵێکدا کە سەرچاوە حکوومەتییەکان باس لە کوژرانی چەندین چەکداری بەستراوە بە گرووپە ئیسلامگەراکان (داعش)، لە پاش دوو تێکهەڵچوون دەکەن، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵدەریی کوردپای ڕاگەیاندووە کەØ› لەم تێکهەڵچوونانەدا، ٨ کەس لە هێزەکانی حکوومەتیش کوژراون، بەڵام سەرچاوە هەواڵدەرییەکانی سەر بە حکوومەت، ئامادە نین باسی لێوە بکەن.بەپێی ئەم هەواڵە، شوناسی کوژراوەکانی حکوومەت ئاشکرایە و بەشێکن لە پێرسۆنێلی هێزی "ناجا" لە کرماشان.هەر لەم پێوەندییەدا و لە ڕاپۆرتێکی دیکەدا، سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندØ› چەکدارە کوژراوەکانی کرماشان، کۆمەڵێک زیندانی بوون کە لە سێناریۆیەکی لەپێشدا داڕێژراو، ئەوانیان لە ماڵێکدا حەشار داوە و پێیان وتوون کە مانۆرێک دەدەین و دواتر ئازاد دەکرێن، بەڵام لە ڕەوتی مانۆڕەکەدا، بەڕاستی دەیانکوژن، تاکوو بەم شێوەیە دەرەتانی سەرکوتی زیاتر و سازکردنی دۆخی ترس و تۆقاندن بۆ خۆیان بخوڵقێنن و وا بنوێنن کە مەترسیی شەڕی شێعە و سوننی بوونی هەیە.هەروەها هەواڵدەرییەکانی حکوومەت، کۆمەڵێک وێنەیان بڵاو کردۆتەوە کە گوایە وێنەی کوژراوەکانی ئەم تێکهەڵچوونانەیە، بەڵام ئەم وێنانە پێشتریش لە ڕێکەوتی ٢٦/٥/١٣٩٤، لە ماڵپەڕی "هەواڵدەریی کۆماری ئیسلامی" لە ژێرناوی کوژراوانی داعش، لە تێکهەڵچوونێک لە لوبنان بڵاو کرابوویەوە .لە چەند حەوتووی ڕابردوودا، و بەتایبەت پاش هاتنە ئارای تێکهەڵچوونی نێوان پێشمەرگەکانی کوردستان و هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە چەند شوێنی کوردستان، لێپرسراوان و ناوەندە قەزایی و ئەمنیەتییەکانی حکوومەت، دەستیان داوەتە دەستبەسەرکردنی بەربڵاو، و بەردەوام هەواڵی پێوەندیدار بە ئەگەری شەڕی فیرقەیی و مەزهەبی لە کوردستان بڵاو دەکەنەوە.
هەندێک لە چالاکانی سیاسیی کورد، ئەمە بە سیاسەتێک بۆ بەلاڕێدا بردنی ڕاستییەکانی کوردستان و حاشاکردن لە گرینگیی پرسی نەتەوەیی لە ئێران و کوردستان لەقەڵەم دەدەن.
ئاماری کوژراوانی مەدەنی لە شەڕی سێ هەفتەی رابردووی حەلەب راگەیەندرا
لە سێ هەفتەی رابردوودا، دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی شکاندنی گەمارۆی ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی رژێمەکەی ئەسەد تەنها لە شاری حەڵەب زیاتر لە 300 هاوڵاتی مەدەنی کوژراون، لەسەر ئاستی پارێزگای حەلەبیش کوژراوانی مەدەنی لەهەمان ماوەدا نزیکەی 450 هاوڵاتی مەدەنین.ئۆپەراسیۆنی شکاندنی ناوچە گەمارۆدراوەکانی شاری حەڵەب کە لەلایەن رژێمەکەی بەشار ئەسەدەوە خرابووەسەر چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لەناوەندی ئەو شارە، رۆژی 31ی تەموز دەستیپێکردو دوای تێپەڕینی نزیکەی شەش ڕۆژ هێزەکانی سوریای ئازاد شکاندنی گەمارۆکەو کردنەوەی رێگای راموسەیان راگەیاند، بەڵام تاکو ئێستا شەڕ و پێکدادان بەردەوامە.رامی عەبدولڕەحمان، بەرپرسی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکانی سێ هەفتەی رابردوودا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی شارەکە لەلایەن هێزەکانی سەر بە سوپای ئازادو ئۆپۆزسیۆنی سوریا لەدەست رژێمی ئەسەد، 333 هاوڵاتی مەدەنی کوژراون.بەوتەی بەرپرسی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ، 165 هاوڵاتی مەدەنی – کە لەنێویاندا 49 منداڵ هەبوون – بەهۆی تۆپبارانکردنی ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی رژێمەکەی ئەسەد لەلایەن هێزەکانی سەر بە سوپای ئازادەوە کوژراون.هەروەها168 هاوڵاتیی مەدەنیی دیکە لە بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی روسیاو رژێمەکەی ئەسەدو تۆپبارانکردنی ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی ئۆپۆزسیۆنی سوریا کوژراون.جیاواز لە ئۆپەراسیۆنی شکاندنی گەمارۆکەی سەر شاری حەڵەبیش، بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانی ناوچەکانی دیکەی ئەو پارێزگایەوە، لە هەمان ماوەدا 109 هاوڵاتیی مەدەنیی دیکە کوژراون.تاوەکو ئێستاو لە پێنج ساڵی رابردوودا، پاش دروستبوونی ئاڵۆزییەکانی سوریا، زیاتر لە 290 هەزار کەس کوژراونو هەوڵەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکیی لایەنە جیاواز و شەڕکەرەکانی ئەو وڵاتە تائێستا شکستیهێناوە.
جگە لە شەڕ هیچی تریان نەبینیوه"
وتەبێژی رێکخراوی یونیسێفی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان رایدەگەیەنێت: سێ ملیۆن و (500) هەزار منداڵی سوریا، جگە لەشەڕ و ئاوارەیی هیچی تریان نەبینیوە، (306) هەزار منداڵی ئەو وڵاتەش، لە ئاوارەیدا لەدایک بون.کریستوف بولیراک، وتەبێژی رێکخراوی یونیسێفی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان، لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: زیاتر لە سێ ملیۆن و (500) هەزار منداڵی سوری لەژێر تەمەنی پێنچ ساڵاندان و جگە لە ئاوارەیی و توندوتیژی و نائارامی، هیچی تریان نەبینیوە و (306) هەزار منداڵی سوریش لە ئاوارەیدا و لە وڵاتانی دراوسێ لەدایک بون.بەپێی راپۆرتەکانیش: هەشت ملیۆن و (400) هەزار منداڵی سوریی لەناوخۆی وڵات و لەوڵاتانی دراوسێ پێویستیان بە هاوکاریی مرۆیی هەیە و (100) هەزار منداڵی سوریاش گیرۆدەی نەخۆشی جۆراو جۆر بون.بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانیØ› هەزاران منداڵی سوریا لەشاری حەلەب، روبەڕوی برسێتیی و تینویەتی و نەبونی دەرمان بونەتەوە و رێکخراوە فریاگوزاریەکانیش ناتوانن بەهانایانەوە بچن.لەوبارەیەوە کریستوف بولیراک رایگەیاند: لەبەشی رۆژهەڵاتی شاری حەلەب، دەستکەوتنی ئاوی پاکی خواردنەوە، ئەستەم بوه و زۆرێک لەسەرچاوەکانی ئاو وشک بون، لەگەڵئەوەشدا رێکخراوەکەیان توانیویەتی (300) هەزار لیتر سوتەمەنی بۆ کارپێکردنی مۆلیدەکانی گەیاندنی ئاو تەرخان بکات.
ئەمەریکا لە ئاسمانەوە رێگری لە بۆردومانی حەسەکە دەکات
دو فڕۆکەی ئەمەریکی رێگری لە فڕۆکە شەڕکەرەکانی رژێمی سوریا دەکەن شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان بۆردومان بکەن.کەناڵی (CNN) لەسەر زاری سەرچاوەیەکی سەربازی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکاوە بڵاویکردەوەØ› دو فڕۆکەی جۆری (F-22)ی ئەمەریکی رێگریان لە دو فڕۆکەی شەڕکەری جۆری (سوخۆی24)ی سەر بە هێزی ئاسمانی رژێمی سوریا کردوە بۆردومان شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان بکەن و لەسەر ئاسمانی ناوچەکە دوریان خستونەتەوە.بەوتەی ئەو سەرچاوەیە: فڕۆکەکانی ئەمەریکا نزیکەی یەک میل (1.6 کیلۆمەتر) لەئاسماندا لە فڕۆکەکانی سوریا نزیک بونەتەوە و هەوڵیان داوە پەیوەندی بە فڕۆکەوانەکانەوە بکەن، بەڵام بێوەڵام بون و دواتر ناچاریان کردون ئاسمانی ناوچەکە بەجێبهێڵن.لەلایەکی ترەوە و بەوتەی سەرچاوەیەکی سەربازی ئەمەریکی، ژمارەیەکی کەم لە هێزە تایبەتەکەی ئەمەریکا کە بۆ پشتیوانی شەڕڤانانی یەپەگە و سوریای دیموکرات لە حەسەکەن پاشەکشەیان پێکراوە، ئەوەش دوای دەستپێکردنی هێرشە ئاسمانی و موشەکییەکانی رژێمی سوریا بۆ سەر شارەکە.هەروەک وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بە فەرمی نیگەرانی خۆی لەو هێرشانە نیشانداوە و رایگەیاندوە: هێزێکی تایبەتی ئەمەریکا ماوەی چەند مانگێکە لەو شارەن بۆ راهێنان بە هێزە کوردی و عەرەبییەکان کە لە چوارچێوەی سوپای سوریای دیموکرات شەڕی داعش دەکەن و هاوپەیمانێکی گرنگی ئەمەریکان بۆ شەڕی روبەڕوبونەوەی تیرۆر لە سوریا.
ئاو وەک باشترین دەرمانی نەخۆشییەکان
خواردنەوەی ئاوی شلەتێن لە کاتی بەیانیان و پاش هەستان لە خەو، باشترین چارەسەری سروشتییە بۆ رزگاربون لە نەخۆشییەکان. پزیشک و پسپۆڕانی چارەسەرە سوروشتییەکان لە وڵاتی ژاپۆن لە توێژینەوەیەکدا بۆیان دەرکەوتوە خواردنەوەی ئاوی شلەتێن بە پێی خشتەیەکی دیاریکراو، باشترین چارەسەری نەخۆشییە جیاوازەکانە و بەرگریی لە توشبون بە جۆرە جیاوازەکانی نەخۆشیی دەکات.ئەو نەخۆشیانەی دەکرێت لە رێگەی خواردنەوەی ئاوی شلەتێن چارەسەر یاخود رێگرییان لێبکرێت بریتین لەØ› سەرئێشە، فشاری خوێن، کەم خوێنی، ئازاری جومگە، ئیفلیجی، دڵەکوتە یان لێدانی خێرای دڵ، بورانەوە، چەوری، کۆکە، هەوکردنی قوڕگ، رەبۆ، سیل و هەر نەخۆشییەک کە پەیوەندی به گورچیلە و میز و میزەڕۆوە هەبێت.هەروەها بۆ نەخۆشییەکانی شەکرە، هێمۆرۆئید، قەبزی، رشانەوە و سک چون، گاستریت، ئازاری لەش، (جۆرە نەخۆشییەک کە ئاوی ناو مێشک بە هۆی ڤایرۆسەوە توش دەبێت) نەخۆشییەکانی گوێ، کەمبونەوەی ئارەزوی خواردن، هەر نەخۆشیییەک پەیوەندی بە گوێ و قوڕگ و لوتەوە بێت.
شێوەی بەکار هێنان:
هەمو رۆژێک بەیانیان پاش زو لە خەو هەڵسان (4) پەرداخ ئاوی شلەتێن بە گەدەی بەتاڵ بخۆنەوه (نزیکەی یەک لتر) و پاشان کەمێک ئاوی لیمۆ بکەنە ناو یەکێک لە پەرداخەکان و تا (45) خولەک دواتر هیچ خواردنێک مەخۆن. لە دوای هەر ژەمە نانخواردنێک تا (2) سەعات ئاو مەخۆنەوە و پێویستە ئەو ئاوەی ئەیخۆنەوە ئاوی پاڵاوتە یان پێشتر کوڵا بێت و سارد کرابێتەوە.
بە پێی ئەو تاقیکردنەوانەی کە ئەنجامدراوە، چارەسەر بە ئاو لە ماوەیەکی دیاریکراوداو لە کاتێکی کەمتردا دەتوانێت هەندێک لە نەخۆشییەکان چارەسەر یان کەم بکاتەوە.
شەکرە (30) رۆژ
فشاری خوێن (30) رۆژ
نەخۆشییەکانی گەده (10) رۆژ
هەمو جۆرە شێرپەنجەیەک (9) مانگ
سیل (6) مانگ
نەبونی حەزی خواردن (10) رۆژ
نەخۆشییەکانی میز و میزەڕۆ (10) رۆژ
نەخۆشییەکانی گوێ و لوت و قوڕگ (20) رۆژ
نەخۆشییەکانی سوڕی مانگانە (15) رۆژ
نەخۆشییەکانی دڵ (30) رۆژ
سەرئێشە (3) رۆژ
بورانەوە (9) مانگ
رەبۆ (4) مانگ
ئەم شێوازە لە چارەسەر بە هیچ شێوەیەک کاریگەری لاوەکی و نەرێنی لەسەر کەس دانانێت و بە بێ هیچ مەترسیەک هەمو کەس دەتوانێت تاقیبکاتەوە.
دور بڕۆ و کەم بکێشە
رەنگە لای بەشێک وەک گاڵتە تەماشا بکرێت، بەڵام توێژینەوەیەکی فینلەندی گەیشتوەتە ئەوەی ئەگەر کەسانی جگەرە کێش ناچاربن بۆ کڕینی ماوەیەکی درێژ بەپێ ببڕن ئەوا ویستیان بۆ جگەرەکێشان کەم دەبێتەوە.
د. میکا کیفیماکی مامۆستای پەیمانگای تەندروستی پیشەیی لە هیلسنکی فینلەندا لەبارەی ئەنجامی توێژینەوەکەوە سەسوڕمانی خۆی ناشارێتەوە و دەڵێت "توشی سەرسوڕمان بوین".
دو توێژینەوەی دیکە لەبارەی نزیک و دوری مارکێت و فرۆشگای جگەرە لە شوێنی نیشتەجێبونی کەسانی جگەرەکێشەوە کراوە، کە لە یەکەمیاندا (6259) کەس و لە دوەمیاندا (1090) کەس بەشداربون، بەپێی ئەنجامەکان (28%)ی بەشدارانی تویژینەوەی یەکەم و (29%)ی بەشدارانی تویژینەوەی دوەم دەستبەرداری جگەرەکێشان بون بەهۆی دوری فرۆشگاکان لە شوێنەکانیانەوە.
توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەکردوەØ› ئەوانەی لانی کەم (500) مەتر لە فرشگاکانەوە دوربون و ناچاربون ئەو ماوەیە ببڕن بۆ دەستکەوتنی جگەرە ویست و ئەگەری وازهێنانیان لە جگەرەکێشان بە رێژەی (16%) زیادی کردوە، بۆیە د. میکا ئەو پاساوە بە گونجاو دەزانێت بۆ ئەوەی جگەرەکێشان بیکەنە پاڵنەرێک بۆ وازهێنان لە جگەرە.