یه‌ک شه‌مه‌ 

18 خه‌رمانان2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بێ سەرو شوێن بوونی سێ کۆڵبەری کورد

بێ سەرو شوێن بوونی سێ کۆڵبەری کورد

‎خەباتمێدیا: سێ کۆڵبەری کورد بەهۆی توندی بارینی بەفر و کڕیوە لە بەرزاییەکانی سنوری ورمێ گۆمەسار بوون.

‎بە پێی سەرچاوەی هەواڵەکان،ڕۆژی پێنج شەممه ۲۳ بەفرانبار سێ کۆڵبەری خەڵکی گوندی "باوان" سەر بە شاری ورمێ بە ناوەکانی "بارزان میهەنی", "ئەسعەد سەیدانی فەرد" و "بەهلول سەیدانی فەرد", بەهۆی توندی بارینی بەفر و کڕیوە لە بەرزاییەکانی ناوچەی سنوری "بەنار" گۆمەسار و پاش بچڕانی پەیوەندییان لەگەڵ بنەماڵەیان, گەڕان بۆ دۆزینەوەیان دەستی پێ کرد و هەتا ئیستەش هەواڵێک لە دۆخی ئەو سێ کۆڵبەرە لە بەردەستا نیە.

‎هەروەها لە ساڵانی پێشتر لە ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو µ کۆڵبەری خەڵکی گوندی کورانی ورمێ بە ناوەکانی "ئەولایی خودایی", "فەرات خودایی", "مەتین ئەسڵانی" ،"بیلن ئەحمەدی" و "یاوەر ئەسڵانی" بەهۆیی هاتنی هەرەس بە سەریان لە بەرزاییەکانی سنوری ورمێ گیانی خۆیان لەدەست داوە و لە سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹۸یشدا دو منداڵی کۆڵبەر بە ناوەکانی "فەرهاد"و "ئازاد خۆسرەوی" کە ۱۴ و ۱· ساڵ تەمەنیان بوو لە بەرزاییەکانی "تەتەی" سەر بە ناوچەی هەورامان بەهۆی کیر کردن لە بەفر و کڕێوە گیانی خۆیان لەدەست دا.
‎کۆڵبەران لە ترسی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە
‎سەرکوتگەرەکان و سنور پارێزەکانی ڕژیم کە سەرەکیترین هوکاری گیان لەدەستدانیانە ناچارن ڕێگە سەختە شاخاویەکان بگرنەبەر کە زۆر جار بەهۆی بەفر و کڕێوە لە ڕێگە ئەستەمە شاخاویەکان لە وەرزی زستان و هەروەها هاتنی هەرەس بەسەریاندا گیان لەدەست دەدەن و بریندار دەبن


2 ساڵ و 7 مانگ و 23 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بێ سەرو شوێن بوونی سێ کۆڵبەری کورد

بێ سەرو شوێن بوونی سێ کۆڵبەری کورد

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران