خەبات مێدیا: وەرزشوانێکی کوردی خەڵکی سونقووڕ وکولیایی، لە لایەن هێزە سەرکوتگەرە بەناو ئەمنیەکانی ڕژیمەوە، گیرا.
بەپێی هەواڵەکان، شەوی ٢٥ی بەفرانبار، وەرزشوانێکی کورد بە ناوی "حوسێن ساعیدی" تەمەن µ۰ ساڵ و خەڵکی شاری سونقووڕ و کولیایی، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ئەو شارە.
حوسێن ساعیدی، وەرزشوانێکی بواری ڕاکردن و یەکێک لە شاخەوانانی شاری سونقووڕ و کولیایە کە بە تۆمەتی بێڕێزی بە پیرۆزیەکان و بێڕیزی بە پێغەمبەر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، دەستبەسەر کراوە.
لێژنەی وەرزشی شاری سونقووڕ، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەێندراوێک ئەو کارەی ڕژیمیان ئیدانە کرد.