یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بۆمبێ‌ ئەتۆمی حەڵاڵ بە پشتیوانی چینی کومونیست وڕوسییە

بۆمبێ‌ ئەتۆمی حەڵاڵ بە پشتیوانی چینی کومونیست وڕوسییە

سیامەند
زۆرجار خامنەیی ڕێبەری ڕژیمی ئاخوندی باس لەوە دەکا کە بۆمبی ئەتۆمی بە حەرام دەزانێ‌ و ڕادەگەێنێ‌ کە ئامانجی ڕژیمی ئێران لە بەرنامە ئەتۆمیەکەی، بۆ لایەنی زانستی و پیشەسازیە. دیارە بە حەرام زانینی بۆمبی ئەتۆمی لە لایەن خامنەیی بۆتە هۆیەک کە بەرپرسانی ڕژیمی ئاخوندی لە بۆنەی جیاجاداو بۆ شاردنەوەی هەوڵەکانیان بۆ دروست کردنی بۆمبی ئەتۆم و بۆ پاساو هێنانەوە بە پرسیارو گومانەکان لە سەر گەڵاڵە ئەتۆمیەکانیان ولە وەڵامی حکومەت و ناوەندە جیهانیەکان، فتوای خامەنەیی بۆ بە حەرام کردنی بۆمبی ئەتۆمی، وەک فاکتەرێک و بەڵگەێک بەکار بێنن تا بەڵکوو کۆمەڵگەی جیهانی وولاتانی خاوەن هێز باوەڕیان پێ‌ بێنن کە ئامانجیان دروست کردنی بۆمبی ئەتۆم نیە.
لە دنیای سیاسەتداو لە پێوەندی نیوان حکومەتەکان و پرسە مەترسیدارو پاوانخوازیەکان و بۆ یەکلایی کردنەوەو چارەسەر کردنی کێشە سیاسیەکان،و بە تایبەت لە سەردەمەی ئێستادا، باوەڕ بە فتوای خامەنەیی و درۆ (تەقیە) ی ناوبراو و تێکڕای پێکهاتەی دەسەڵاتی ئاخوندان، شتێکی مەحاڵەو زەحمەتە ووڵاتانی خاوەن هێزی جیهان لە سەر فتوای خامنەیی حیساب بکەن. وولاتانی جیهانی و هەموو ئەوانەی مەترسیان لە هەوڵەکانی ڕژیم لە دروست کردنی بۆمبی ئەتۆمی هەیە، بۆیان ڕوون بۆتەوە کە خامنەیی و دەسەڵاتدارانی دیکەی ڕژیم، بە درۆ کردن، هەوڵ بۆبەلاڕێدا بردنی ناوەندو حکومەتە جیهانیەکان دەدەن و ئامانجیانە هەر چۆنێک بێ‌، بۆمبی ئەتۆمی دروست بکەن.
هەوڵەکانی ڕژیم بۆ پەرە پێدانی گەڵاڵە ئەتۆمیەکانی و دروست کردنی بۆمبی ئەتۆمی لە دوای دەست بە کار بوونی حکومەتی ئاخوند ڕەئیسی زیاتر پەرەی سەندوە.پاڵاوتە کردنی ئۆرانیومی 60 لە سەدی و ڕێگەنەدان بە کاری چاودێرە نێودەوڵەتیەکان لە ناوەندە ئەتۆمیەکانی ڕژیم و شاردنەوەی زانیاریەکان و نەهێشتنی دوربینە چاودێریەکان و هەروەها لێدوانی دەسەڵاتداران و هەڵۆێستەکانیان لە پێوەند بە بەرەوپێشبردنی گەڵاڵە ئەتۆمیەکان، ئەوە نیشان دەدا، کە پێکهاتەی دەسەڵاتی ئاخوندی بڕیاڕیان نەبوو جارێکی دیکە لە سەر پڕۆگرامی ئەتۆمی لە گەڵ وولاتانی 5+1 ووت وێژبکات. بەڵام بە هۆی ئەوەی کە ڕژیم لە لایەک مەبەستیەتی بە کات کڕین ئامانجە سەرەکیەکەی لە دروست کردنی بۆمبی ئەتۆمی نزیکتر بێتەوەو لە لایەکی دیکەوە بۆ کاتیی و ماوەییش بێ‌، ئابڵوقە ئابوریەکانی ئەمریکاو زۆرهێنانە جیهانیەکان کەم بکاتەوەو ملیاردها دۆلاری دەست بەسەردا گیراوی لە ژێر ناوی ووت وێژەکان لە گەڵ ووڵاتانی 5+1 بە دەست بێنێ‌، ئامادەی دەورەی هەشتەمی ووت وێژەکان بوو لە ووڵاتی ئوتریش بوو .
پێشتریش ئاماژەی پێدراوە کە بەشداری نۆێنەرانی ڕژیم لە ووت وێژەکانی ئەتۆمی لە ماوەی چەند مانگی ڕابردودا بە ئامانجی فریوکاری و کات کڕینە بۆ بردنە پێشی هەوڵەکانیان بۆ دروست کردنی بۆمبی ئەتۆمی. هاوکات دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئاخوندی و لە سەرویانەوە ئاخوند خامنەیی لە هەوڵدان لە ئاڵۆزی پێوەندیە سیاسیەکانی نێوان ڕوسیە لە گەڵ ئەمریکاو وولاتانی ئوروپایی کە لە سەر کێشەی وولاتی ئوکراین دروست بووە کەڵک وەرگرن و چاویان لە سەر زیاتر پەرەسەندنی ئەو کێشانەو تەنانەت سەرهەڵدانی جەنگ لە نێوان ئوکراین و ڕوسیەیە.
ڕژیمی ئێران بۆ دەرباز بوون لە قەیرانەکانی ناوخۆیی لە ئێران و قەیرانەکانی لە گەڵ وولاتانی جیهان، پشتی بە سەرهەڵدانی قەیرانە جیهانیەکان و ناکۆکی نێوان وولاتانی خاوەن هێزی جیهانی بەستوەو تەنانەت ڕێنۆێنی بە حکومەتی ڕەئیسی داوە پێوەندیەکانیان لە گەڵ ڕوسیەو چین زیاتر پەرە پێ‌ بدەن. ڕێکەوتنی 25 ساڵە ڕژیم لە گەڵ حکومەتی چین و ڕێکەوتنی 20 ساڵە لە گەڵ حکومەتی ڕوسیە کە بە پێ‌ هەڵسەنگاندن و بەراوردی شارەزایان و ناوەندەکانی لێکۆڵینەوەی ئێرانی و جیهانی، دەردەکەوێ‌ ئاخوندەکان بۆ مانەوەی ڕژیمەکەیان،جڵەوی دەسەڵاتەکەیان و حکومەتەکەیان سپاردوە بە ڕوسیەو چین و هەروەها داهاتی ژێرزەوی سەر زەوی لە ئێرانیان تاڵان فرۆش و هەرزان فرۆش کردوە ئەویش تەنیا لە پێناو ئەوەی حکومەتەکانی چین و ڕوسیە پشتگیری دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندی بکەن و فتوایەک بدەن بۆ هەڵوەشانەوەی فتوای ناڕاستی خامنەیی بۆ حەرام زانینی دروست بۆمبی ئەتۆمی،ئەمجارە بە فتوای مەزهەبی و فتوای چەپی و مارکسیستی چین و غەیری دینی روسیە و هاوکاری و پشتیوانی ئەو دوو حکومەتە، ڕژیمی ئێران بۆمبی ئەتۆمی دروست بکات


2 ساڵ و 10 مانگ و 2 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 14 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بۆمبێ‌ ئەتۆمی حەڵاڵ بە پشتیوانی چینی کومونیست وڕوسییە

بۆمبێ‌ ئەتۆمی حەڵاڵ بە پشتیوانی چینی کومونیست وڕوسییە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران