دیاردەی کارکردنی منداڵان لەژیر دەسەڵاتی ئاخوندی دا یەکیکی ترە لە هیماکانی ستەم و چەوساندنەوەی ئەو دەسەلاتە نگریسە.ئەو منداڵانەی بەهۆی فەقری خانەوادەوە بە ناچاری و پیش وەختە دەچنە بازارەکان و بۆ بەدەست هینانی بریک...
دیاردەی کارکردنی منداڵان لەژیر دەسەڵاتی ئاخوندی دا یەکیکی ترە لە هیماکانی ستەم و چەوساندنەوەی ئەو دەسەلاتە نگریسە.
ئەو منداڵانەی بەهۆی فەقری خانەوادەوە بە ناچاری و پیش وەختە دەچنە بازارەکان و بۆ بەدەست هینانی بریک بژێوی دەست دەدەنە کارگەلیکی تاقەت پرۆکێن، ئەو جیلە خەسار لێکەوتووترین پیکهاتەی کومەڵگەن کە تەنانەت لە کەشی خانەوادەو ژینگەی راهێنان و تەندروستیەکی شیاویش بیبەش دەبن، لە هەلومەرجێکی نا ئەمن و دانەمەزراو جێ دەگرن و لەگەل ئەوەشدا کە تەنانەت لە ساکارترین پێداویستیەکانی مرۆڤ بێبەشن، بەناچاری پەنا بو کار گەلێکی قورس و تاقەت پرۆکێن دەبەن.
ئەوان لەگەل بوونی ئەو وەزعیەتە ناخ هەژێن و چەوساندنەوەی بەردەوام، لەگەل لیدان و بگرە و بکووتەی رژیم ئامانیان لێ هەڵگیراوە و ناو بەناو دەکەونە بەر هێرش و سووکایەتی و بێرێزی پێکردن.
یەکێکی تر لە هۆکانی چەوساندنەوە و سووکایەتی بە مندالانی کار، تاشینی سەریانە، کە شارەداری کرماشان دەستی کردووە بە تاشینی سەری منداڵانی کار لەو ناوچەیە، کە روژنامەی لۆکاڵی ( باختر) ئاماژەی بەوە کردووە کە شارەداری کرماشان بەهاوکاری کومەڵێک دامەزراوەی تر دەستی کردووە بە تاشینی سەری منداڵانی کار لە ناوچەکە، ئەم کردەوەیەش بە بەمەبەستی سووکایەتی پێکردن و ناساندنیان وەکو زیندانی و تاوانبارە.
بێگومان چەوساندنەوەو سووکایەتی کردن بەو مندالانە هەر بەوەندە کۆتایی نایە، بەڵکو لەدرێژەی ئەو پرۆسەیە بە ناردنی ئەوان بو گرتووخانەی ناسراو بە ( کۆمەڵگای چاوگەی سپی) لەوێشدا دەکەونە بەر لێدان و شکەنجەی بەکرێگیراوانی رژیم.
ئەنجامدانی ئەو کردەوە قێزەونە لە لایەن مەئمورانی سەرکووتگەری رژیم لە ناوچەی کرماشان لە ئەنجامی سیاسەتێکی دیاری کراوەوەیە و ئامادەکاری پێش وەختی بۆ کراوە. هەر بەپێی گوتەی سەرۆکی رێکخراوی بێهزیستی ئەو دامەزراوە بەناو یارمەتی گەیاندنە دەیهەوی لەسەرەتای مانگی خەرمانان لە گەڵاڵەیەکی هاوبەش لەگەل دەزگای دادوەری و هیزی سەرکوتگەری نیزامی مندالانی کار کۆبکەنەوە و بە وەرگرتنەوەی مافی خاوەندارێتی لە کەس و کاریان ئەوانە بنێرن بو ئوردوگای تایبەت.
جیا کردنەوەی مندالانی کار لە خانەوادەکانیان و ناردنیان بو ئوردوگا لە هەل و مەرجیکدایە کە زیاتر لە 85 لە سەدی ئەوانە خاوەنی خانەوادەن، وە رژیم بەو کارە حەقی ژیان لەگەل خانەوادە لەو جیلە زەوت دەکات.
کارەساتی ستەم و چەوساندنەوەی مندالانی کار لە نیزامی ولایەتی فەقیە ئەوەندە کارەسات بارە کە تەنانەت یەکیک لە مورەکانی رژیم بەناوی ( تاهیرە پەژوهێش) جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ناسراو بە پشتیوانی لە مندالانی کار ( لە کۆیلەیی مندالان لە دەروازەی غار تا ئەو مەدرەسانەی کە منداڵیان خوش ناوی) قسەی کردووە.
ئەم دیاردە قێزەونە کە بەرهەمی ئەو دەسەڵاتەیە لە کاتیکدایە کە مۆرەکانی رژیم لەژێر دەسەلاتی عەلی خامنەیی لەرێگەی بەتالان بردنی سەرچاوەکانی ئێران کە مافی خەڵکی ئێرانە ، لەشیوەی حەق دەستی سەرسورهێنەر گیرفانی خۆیانی پێ پڕ دەکەن و یا ئەوەی کە بو ئامانجە شەرەنگێز و زێدە خوازیەکانیان دەیکەنە تێچووی شەڕی گلاویان لەدژی خەڵکی سوریە، وە یان دەچێتە ناو گیرفانی هەرگیز پڕ نەبووی رێکخراوە ترۆریستیەکان لە ولاتانی ناوچەکە.