هاووڵاتیەکی کوردی خەڵکی شاری سنە، لەکاتی گەڕانەوەی لە هەرێمی کوردستان، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە دەگیرێ.
ئەو هاووڵاتیە کوردە بە ناوی ئارەش محەممەدی تەمەن ۳۲ ساڵ, ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۲۹ی بەفرانباری ۱۴۰۰ کۆچی خۆری، لە کاتی گەڕانەوەی لە هەرێمی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنیە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم بەبێ هیچ هۆکار و بەڵگەیەک، لە سنوری باشماخی مەریوان دەستبەسەر دەکرێت و دەگوازرێتەوە بۆ بەندیخانەی شاری سنە.
ناوبراو، ماوەیەک لە هەرێمی کوردستان، لەشاری سلێمانی کارو کاسپی کردووە و لەکاتی گەڕانەوەی بۆ سنە، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە گیراوە و تا ئێستاش هۆکاری گیرانەکەی بۆ هیچ لایەک ڕوون نەکراوەتەوە.