یه‌ک شه‌مه‌ 

18 خه‌رمانان2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پەیامی سەرەخۆشی کاک بابەشێخی حوسەینی بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا عەلی ئەشرەف نەوبەتی کرماشانی

پەیامی سەرەخۆشی کاک بابەشێخی حوسەینی بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا عەلی ئەشرەف نەوبەتی کرماشانی
هه‌واڵنێر ئارێز

کۆچی دوایی شاعیرو نوسەری نیشتمان خۆشەویست و تێکۆشەر مامۆستا عەلی ئەشرەف نەوبەتی ناسراو بە پەرتەو کرماشانی بووە هۆی غەم و پەژارەی خەڵک لە شارو دێ‌کانی کوردستان بە تێکڕاو و بە تایبەتی شاعیران و نووسەرانی کوردەواری و سەرانسەری ئێران.
مامۆستا پەرتەو کرماشانی یەکێک لە شاعیرە نیشتمان خۆشەویست و دڵسۆزەکانی کوردستان و شاری کرماشانی سەربەرزە کە لە ماوەی تەمەنیدا خزمەتی زۆری بە ناسنامەی نەتەوەیی و فەرهەنگ و ئەدەبی گەلی کورد کردوەو زیاتر لە 3000 شیعری کوردی و فارسی هۆنیوەتەوەو لەگەڵ کاری ئەدەبی و نوسیندا دژی دەسەڵاتە ستەمگەر و جینایەتکارەکانی ڕژیمی شاو ڕژیمی خومەینی بوو.
بەبۆنەی کۆچی مامۆستا عەلی ئەشرەف نەوبەتی کرماشانی بە ناوی خۆم و هاوباوەڕانم لە سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی و پەژارەم بە خەڵکی کوردستانی ئێران و ناوچەی کرماشانی خۆشەویست و خانەوادەو دۆستانی ڕادەگەینم و دڵنیام ڕێبازی شیعری و کارە بەنرخەکانی مامۆستا پەرتەو کرماشانی وەک هەمیشە سەرچاوەیێکی گرینگ و بایەخدار دەبن بۆ نەوەی ئێستاو داهاتوو لە کوردستانی ئێران و لە سەرانسەری ئێراندا.
لە گەڵ سەرەخۆشی دووبارەم
لە خوای گەورە داواکارم مامۆستا پەرتەو کرماشانی بە بەهەشتی بەرین شادبکا.

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
٥ ی ڕێبەندانی ١٤٠ ٠  کۆچی خۆری


2 ساڵ و 7 مانگ و 12 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 49 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی سەرەخۆشی کاک بابەشێخی حوسەینی بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا عەلی ئەشرەف نەوبەتی کرماشانی

پەیامی سەرەخۆشی کاک بابەشێخی حوسەینی بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا عەلی ئەشرەف نەوبەتی کرماشانی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران