ئەمڕۆ شەممه ڕێکەوتی 16ی ڕێبەندانی 1400، شاندێکی پێوەندی هەولێری سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران به سەرپەرەستی کاک شۆڕش حاجی ئەندامی کومیتەی ناوەندی و بەرپرسی پێوەندی هەولێری سازمانی خەبات، هاوڕێ لەگەڵ خاتوو ئەفسانە ڕەحیمی بەرپرسی ئەندامانی سازمان لە هەولێر، سەردانی پێوەندی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانیان کرد، و له لایەن کاک کەریم کەریمی ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی پێوەندی هەولێری کۆمەڵە، بە گەرمی پێشوازیان لێکرا، لەو دیدارە دۆستانەیەدا چەندین تەوەری جێی بایەخی دوو لایەن ئالوگۆڕی بیروڕای لەسەر کرا، لە هەمووی گرنگتر پرسی یەکگرتوویی و یەکڕیزی هەڵوەستەی زیاتری لەسەر کرا.
له کۆتایی دا هەردولا لەسەر پێوەندی و دۆستایەتی نێوانیان پێداگریان کردەوە.