خەبات مێدیا: ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 16ی ڕێبەندانی 1400، سکرتێری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستان بە هاورێیەتی شاندێکی سەرکردایەتی، سەردانی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستانی کرد و لە لایەن بەڕێز باپیر کەمەلا، سکرتێری گشتی و شاندێکی سەرکردایەتی پارتی کرێکاران، بەگەرمی پێشوازیان لێ کرا.
لەو دیدارە دۆستانەیە دا وێڕای پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەران، لەسەر کۆمەلێک بابەتی گرینگی پەیوەندیدار بەدوو لایەن ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا و زەرورەتی یەکێتی نەتەوەیی و پێکەوە کارکردنی هێز و لایەنە سیاسیەکان وەبیر هێندرایەوە.
لەکۆتایی دیدارەکە هەردوو شاندی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران و پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان لەسەر بەردەوامی و دۆستایەتی نێوانیان پێداگریان کردەوە، و شاندی سازمانی خەبات بەرێزەوە بەرێکران.