پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی سیاسی تەشکیلاتی بۆ بەڕێز سکرتێری گشتی سازمانی خەبات

بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی سیاسی تەشکیلاتی بۆ بەڕێز سکرتێری گشتی سازمانی خەبات

خەبات مێدیا: ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ۱µی ڕێبەندانی ۱۴۰۰، لە بنکەی سەرکردایەتی سازمانی خەبات، کاک بابەشێخ حوسەینی سکرتێری گشتی سازمان کۆبوونەوەیەکی سیاسی بۆ ژمارەیەک لە ئەندامان و لایەنگرانی سازمانی خەبات بەڕێوە برد.
سەرەتای کۆبوونەوەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێز گرتن لە شەهیدانی کوردستان و شەهیدانی ڕێگەی ئازادی لە ئێران و بەتایبەت شەهیدانی سازمانی خەبات دەستی پێکرد و پاشان خاتوو شیلان محەممەدی ئەندامی سەرکردایەتی وێرای پێشکەش کردنی پێشەکیەک لەسەر ئامانجی کۆبوونەوەکە، بەخێر هاتنی میوانەکانی کرد و داوای لە سکرتێری گشتی سازمانی خەبات کرد کە وتەکانی خۆیان پێشکەش بکەن.
بەڕێز کاک بابەشێخ، سەرەتا بە ڕێزگرتن له کار و چالاکی خەباتکاران و تێکۆشەرانی سیاسی و بەتایبەت لە ناوخۆی ووڵات ئەرکی هەنووکەی ئەو تێکۆشەرانی بە گرینگ و چارەنووسساز وەسفکرد و ووتی هەر حیزب و لایەنێکی سیاسی وەک ڕوونە بۆ ئازادی و گەیشتن بە ڕزگاری نەتەوەو نیشتمان تێ دەکۆشێ و دەیەوێت دەوری کاریگەری لە گەیاندنی گەلەکەی بە ئامانجەکانی هەبێ‌. هەروەها لە پێوەند بە ئامانج و سیاسەتی سازمانی خەبات ووتی سازمانی ئێمه جیاوازە لە هەموو حیزبەکان و بوونی بەرنامەو پەیڕەوێکی ڕوونی هەیەو لە بەر ڕۆشنایی بەرنامەو پەسەندکراوەکانی لە مەیدانی تێکۆشانی و نەتەوەیی دەچێتە پێش.
بەڕێزیان سەرکەوتنی گەلانی ئێرانی بە سەر ڕژیمی شادا لە ساڵی 1357 ی کۆچی خۆری، بە نوقتە گۆڕانێکی گرینگ زانی و ووتیان لەگەڵ ئەوەی جەماوەری ئێران و کوردستان بە ڕوخانی حکومەتی شا دڵخۆش و هومێدوار بوون ئازادی و دامەزراوی لە ئێراندا سەقامگیر بێ‌، بەڵام خومەینی و هاوکارانی بەری ڕەنجی خەڵکی ئێران و ئازادیخوازانیان بە تاڵان بردو زۆری نەبرد دەسەڵاتێکی دیکتاتۆری مەزهەبیان لە ئێراندا دامەزراند.
ڕژیم و دەسەلاتێک کە هەر لە سەرەتاوە بە سەرکوت و کوشتنی خەڵک و هێرش بۆ سەر کوردستان و جینایەت دەستی بە کار کرد.
ئەو دەسەڵاتەی خومەینی لە ئێراندا دایمەزراند زیاتر لە 42 ساڵە جینایەت و ستەم لە بەرانبەر هاونیشتمانیان پەیڕەو دەکا.
دەسەڵاتێکی دیکتاتۆرە کە ژمارەیەکی دیاری کراو کە لە دەوری خامنەیین و سەرمایەی خەڵکی ئێران بە تاڵان دەبەن و بۆ مانەوەیان تەواوی میللەتیان کردووەتە قوربانی خۆیان کە دیاردەکانی گۆڕخەوی و زبڵ گەڕان بۆ خواردن و ئوتوبوس خەوتن و چەندین دیاردەی دیکە لە ووڵاتێکی دەوڵەمەندی وەک ئێران سەری هەڵداوە.
ئەو دەسەڵاتە دژمنی سەرەکی گەلانی ئێران و گەلی کوردە بۆیە ئێمە هەرجۆره دانوستان و وتوووێژێک لەگەڵ ئەو دەسەڵاتە ڕەد دەکەینەوە و بێ بایەخ دەزانین، هەرەها باوەڕمان وایە حکومەتی پاشایاتی کە لە ڕابردودا بێجگە لە زەرەر هیچ قازانجی بۆ نەتەوەی کورد و نەتەوەکانی دیکەی ئێران نەبووە، جینایەتی قێزەونی ئەنجامداوە و بۆ هەمیشە دەسەڵاتی شایەتی ڕەد دەکەینەوەو گومانمان نیە کوڕی شا هیچ جیاوازی لەگەڵ باوکی نییەو هیچ باوەڕێکی بە مافی نەتەوەیی کورد و نەتەوەکانی دیکەی ئێران نییە، و سازمانی خەبات هەر نزیکی و دانیشتنێک لەگەڵ کوڕی شا بە زیان بۆ پڕۆسەی ئازادیخوازی و دیموکڕاسی لە ئێراندا دەزانێ.
سازمانی خەبات داوای حکومەتێکی دیموکڕاسی دەکات کە تێیدا مافی هەموو چین و توێژەکان لەبەر چاو بگرێ‌، هەر لەو چوار چێوەدا شۆرای میللی مقاومەتی ئێران وەک ئاڵترناتیوی ئەو ڕژیمە دیکتاتۆرە بە شیاوی جێگرەوەی دەسەڵات دەزانێ.
بەڕیزیان ڕایگەیاند کە سازمانی خەبات نەخێر بۆ ڕژیمی ئاخوندی و نا بۆ دەسەڵاتی سەڵتەنەتی و دەستەبەر کرانی هەڵبژاردنێکی ئازاد لە ئامانجەکانی سازمانی خەباتەو هەروەها ووتی ئێمە تەشکیلاتێکی نەتەوەیی و نیشتمانین کە بۆ گەیشتن بە مافەکانی تەواوی چین و توێژەکانی کۆمەڵگە تیدەکۆشێ کە نەتەوەی پێش هەموو شتێک داناوە، و هیچ لایەنێک پەراوێز ناخات و نیشتمانی ڕەنگین ماڵی هەموو کەسێکەو دژایەتی هیچ باوەڕێک ناکەین و دژی هەر جۆرە جیاوازی و زەق کردنی یا پێشێلکردنی مافی هەرکام لە توێژەکانە.
کاک بابەشێخ لە بەشی کۆتاییدا ووتی سازمانی خەبات تەشکیلاتێکی سیاسی و تێکۆشەرە کە بێ جیاوازی و هەستی ناوچەگەرایی و دەستەبەندی لە ڕیزەکانیدا دڕێژە بە تێکۆشان دەداو هەمیشە لە خزمەت گەل و نیشتمان و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد و کوردستاندا بووەو مێژوویەکی زۆر ڕوون و بێ پەڵەی هەیە.


2 ساڵ و 9 مانگ و 13 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 46 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی سیاسی تەشکیلاتی بۆ بەڕێز سکرتێری گشتی سازمانی خەبات

بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی سیاسی تەشکیلاتی بۆ بەڕێز سکرتێری گشتی سازمانی خەبات

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران