خەبات مێدیا: ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ۱۸ی ڕێبەندانی ۱۴۰۰، شاندێکی پێوەندی هەولێری سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران به سەرپەرەستی بەڕێز کاک شۆڕش حاجی ئەندامی کومیتەی ناوەندی و بەرپرسی پێوەندی هەولێری سازمانی خەبات، سەردانی پێوەندی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی شۆڕشگێری کرد، و لەلایەن بەڕێز کاک عەلی ڕەنجبەر ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی پێوەندی هەولێری کۆمەڵە، بە گەرمی پێشوازی لێکرا.
تەوەری سەرەکیی ئەم دیدارە دۆستانەیه پرسی یەکگرتن و یەکڕیزی بوو و هەروەها لەسەر چەندین بابەتی گرنگ ئاڵوگۆڕی بۆچوون کرا.
له کۆتاییدا هەردوولا لەسەر پێوەندی و دۆستایەتی نێوانیان پێداگریان کردەوە.