بە بۆنەی ٢٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی سەرکەوتنی ڕاپەڕێنی گەلانی ئێران بە سەر ڕژیمی دیکتاتۆری شاهەنشاییدا گەرمترین پیرۆزبایی بە هاونیشتمانی تێکۆشەری کوردستان و خەڵکی
هاونیشتمانیانی کوردستان!
خەڵکی ستەم لێکراوی ئێران!
بە بۆنەی ٢٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی سەرکەوتنی ڕاپەڕێنی گەلانی ئێران بە سەر ڕژیمی دیکتاتۆری شاهەنشاییدا گەرمترین پیرۆزبایی بە هاونیشتمانی تێکۆشەری کوردستان و خەڵکی خۆڕاگری ئێران پێشکەش دەکەم. هەر بەو بۆنەوە درود دەنێرم بۆ ڕۆحی شەهیدانی ڕاپەڕینی ساڵی ١٣٥٧ و ڕۆحی مامۆستا شێخ عیزەددین حوسەینی و مامۆستا شێخ جەلال حوسەینی دوو ڕێبەری پێشڕەوی ئەو ڕاپەڕینە لە شارو ناوچەکانی کوردستان و هەموو ئەو تێکۆشەرانەی لە مەیدانەکاندا بە شەو ڕۆژ لەڕێکخستن و هاندانی جەماوەر تێدەکۆشان و ماندوو بوون.
هاونیشتمانیانی تێکۆشەر!
ڕاپەڕێنی تێکڕای گەلانی ئێران لە بەرانبەر دەسەڵاتی ستەمگەری شادا، نوقتە گۆڕانێکی گرینگ بوو لە مێژووی خەباتی ئازادیخوازی لە ئێراندا کە هەموو دانیشتوانی ئێران بە بێ جیاوازی، بۆ هێنانە دیی ئامانجە بەرزەکانیان و هاتنە دیی خۆری ئازادی و کۆتایی هاتن بە جیاوزای کۆمەڵایەتی و جیاوازی دانان دەسەڵات لە نێوان گەلانی ئێران، تێکۆشان و خەباتی هاوبەشیان کرد. گەلی کورد لە کوردستانی ئێران کە دەورێکی بەرچاوی لە ڕاپەڕین و سەرکەوتنیدا هەبوو، هومێدوار بوو کە دەسەڵاتی نۆێ، مافەکانی کورد لە چوراچێوەی سنوور و پانتایی شارو ناوچەکانی کوردستانی ئێران و لە چوارچێوەی تەوایەتی خاکی ئێران لە بەر چاو دەگرێ و دەسەلمێنێ، بەڵام چەند مانگ دوای بە دەسەڵات گەیشتنی ئاخوندەکان بە داخەوە ئامانجەکانی ڕاپەڕێن لە لایەن خومەینی و هاوکارانی بە تاڵان و بەلاڕێدا بران و ئەو دەسەڵاتە پێشێلی هەموو بنەماکانی ئازادی لە ئێراندا کرد.
دەسەڵاتی ئاخوندەکان داوا ڕەواو دیموکڕاتیەکانی خەڵکی کوردستان و هەیئەتی نۆێنەرایەتی کوردستان بە سەرۆکایەتی مامۆستا شێخ عیزەددین حوسەینی ڕەد کردەوەو لە وەڵامی داوای ڕەوای خەڵکی کوردی بە زۆرینە موسڵمان فەرمانی جیهادی ڕاگەیاندو بە ڕەوانە کردنی هێزی سەربازی و پاسدار بۆ شارو ناوچەکانی کوردستانی ئێران، جەنگێکی ناڕەوای بە سەر خەڵکی کوردستاندا سەپاند کە تا ئەمڕۆ ئەو فەرمانە ناڕەوایەی خومەینی لە دژی خەڵکی کوردستانی ئێران کاری پێدەکرێ. ئاشکرایە کە خەڵکی کوردستانی ئێران و خەڵکی ئێران لە ماوەی ٤٣ ساڵ حوکمڕانی ئاخوندەکان بێجگە لە ستەم و بیعەداڵەتی، جەنگ و ماڵوێرانی،هەژاری و بێکاری،پەرەپێدانی دەیان کێشەی کۆمەڵایەتی، بە تاڵان بردنی سەرمایەی نەتەوەکانی ئێران، پەرە پێدانی ترۆریستی نێودەوڵەتی، هیچ کارێکی شیاویان لەو دەسەڵاتە ملهوڕو دیکتاتۆرە نەدیوە.
ئەو هەلومەرجە خراپەی دەسەڵاتی ئاخوندەکان لە ماوەی ٤٣ ساڵ بە سەر ئێران و کوردستانیان هێناوەو ئەو ستەمکاری و جینایەتە ناخ هەژێنانەی ئەنجامیانداوە ئەو ڕاستیە حاشا هەڵنەگرەو ئەو پەیامە ڕوونەمان دەخاتە بەردەست کە دەبێ هەموو تواناکانمان بخەینە گەڕ لە پێناو ڕوخانی یەکجاری ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی و دامەزرانی حکومەتێکی دیموکڕاتیک لە ئێراندا تا گەلێ کورد و گەلانی دیکەی ئێران لە سایەی ئەو دەسەلاتی دیموکڕاتیک و ئازادەو لە چوارچێوەی ئێراندا بە مافەکانیان بگەن و ئاسەوارێک لە ستەم و دیکتاتۆری نەمێنێ.هەر بە چاو لێکردن لە ستەمگەری و جینایەتکاریەکانی ڕژیمی شا ئەو بەرپرسایەتیەش دەکەوێتەئەستۆمان کە نابێ ڕێگە بدرێ دەست و پێوەندەکانی حکومەتی شا دەست لە کاروباری سیاسی و بەڕێوەبەری ئێران وەر بدەن و هەوڵ بدەن جارێکی دیکە ئێران تووش قەیرانی سیاسی و ئاڵۆزی بکەن.
بە بۆنەی ساڵڕۆژی سەرکەوتنی ڕاپەڕینی ١٣٥٧ کۆچی خۆری لە بەرانبەر حکومەتی ڕەزا شا، داوا لە هاونیشتمانیانی کوردستان دەکەم ڕیزەکانیان یەک بخەن و ڕێگە نەدەن کەسانی ناپەسەند، دوو بەرەکی و ئاژاوەگێڕی دروست بکەن و ڕەوتی خەباتی شۆ٠ڕشگێڕانەی خەڵکی کوردستانی ئێران بە لاڕێدا بەرن. ئێمە بەردەوام دەبین لە خەباتی نەتەوەیی و نیشتمانی و ڕەد کردنەوەی هەر جۆرە دانوستانێک لە گەڵ دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندی و دەست و پێوەندەکانی شا کە گومان نیە هەر دووک هاوشێوە بوون لە سەرکوت و جینایەتکاری و چەوسانەوەی گەلانی ئێران. تێکۆشانی هاوبەشمان لە گەڵ هێزە تێکۆشەرە ئێرانی و کوردستانی و شۆڕای میللی مقاومەتی ئێران کە ئاڵتڕناتیوی ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی ئێرانە لە پێناو ئازادی گەلی کوردو گەلانی ئێران بەردەوام دەبێ.
پیرۆز بێ یادی سەرکەوتنی شۆ٠رشی گەلانی ئێران دژی ڕژیمی شا سەرکەوی خەباتی مافخوازانە خەڵکی کوردستان.
بابەشێخ حوسەینی ٢٢ی ڕێبەندانی ١٤٠ ٠ کۆچی خۆری