ڕێژەی خۆکوژی لە نێو لاوانی کوردستان بە شێوەیکی بەرچاو پەرەی سەندووە. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو به خەبات مێدیا له شارەکانی کرماشان و کامیاران و سنە, چەن هاووڵاتی لە ڕێگای خۆکوژی، گیانیان سپاردووە.
ڕۆژی پێنجشەممە ۱۴ی ڕێبەندان لاویێک بە ناوی "شایان کەرەمی تونکابی" تەمەن ۱٨ ساڵ, خەڵکی شاری کرماشان بە هۆی هەژاری و کێشەی ئابوری لە ڕێگەی خۆ هەڵواسینەوە, کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هەروەها رۆژی هەینی ۱µی ڕێبەندانی ۱۴۰۰ لاوێک بەناوی "هەژیر ئەحمەدی" تەمەن ۱٨ سال خەڵکی شاری سنە بەهۆی هەژاری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا, هاوکات لە شاری کامیاران لاوێکی دیکە بە ناوی "ماهان حاتەمی" تەمەن ۱۸ ساڵ بە بەکارهێنانی گازی ماڵی خۆکوژی کردووە کە هۆکاری ئەم خۆکوژییە کێشەی کۆمەڵایەتی ڕاگەیندراوە.
ئەم خۆکوژیانە لە کوردستانی ژێردەسەڵاتی ئاخوندەکان زۆربەیان بە هۆی هەژاری و نەبوونی هەلی کار و کێشە ئابورییە, ئەوەش لە کاتێکدایە کە وڵاتی ئێران یەکێکە لە دەوڵەمەنترین وڵاتانی جیهان و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست. بەڵام سامان و داهاتی خەڵک تەنیا بۆ ئاژاوگێڕی و پەرەپێدانی میلیشیاکانی سەر بە دەسەڵات بە هۆی سەپاندنی بیروهزری کۆن و دواکەوتووەکانی ئاخوندەکان و هەروەها لە لایەکی دیکەوە لاوانی وڵات بەم شێوازە کۆتایی بە ژیانی خۆیان دەهێنن.