ڕێژەی تووشبوان بە کۆرۆنا و مردن بە هۆی کۆڕۆنا لە ئێران پەرەی سەندووە.
لە ڕۆژی ۱٨ی ڕێبەندان وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاندووە ۳۹ هەزار و ٨۱۹ کەس توش بوون و بە پەتای کۆڕۆنا ئاشکرا کراون کە ۲هەزارو ·۰۶ هەزار کەس لەوانە لە نەخۆشخانەکان دان.بە پێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی ۲۴ کاتژمێری ڕابردوو ۱۰۴ نەخۆشی توشبوو بە کۆڕۆنا گیانیان سپاردووە و بە کۆی گشتی ژمارەی قوربانیان گەیشتۆتە ۱۳۲ هەزار و ۹۳۴ کەس.
ژمارەی تووشبوان بە کۆرۆنا بە گشتی گەیشتۆتە ۶ ملیون و ۶۱۹ هەزار و ٨µ کەس.
بەپێی ئەم ڕێژەیە ۲هەزار و ۶۱µ کەس لە تووشبوەکانی لە بەشی چاوەدێری تایبەتی نەخۆشخانەکاندان.
پاش تەشەنەسەندنی کۆڕۆنای جۆری ئۆمیکرۆن دەرکەوتووە کە منداڵانیش تووش دەبن. بە پێی ڕاپۆرتەکانی وەزیری پەروەردە بە ئاماژە کردن بە بابەتی کردنەوەی دووبارەی قوتابخانەکان بە بەشداری کردنی خوێندکاران وتی: ئێمە نامانەوێ هیچ خوێندکارێک تووش ئەم نەخۆشیە بێت و دەبێ پرۆتۆکۆلەکان رەعایەت بکرێن و هەروەها ڕامانگەیاندو لەو شوێنانەی کە پەتای کورونا زۆرتر تەشەنەی سەندووە، دابخرێن نەک هەمووی خوێندنگاکان.