هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ڕۆژی جیهانی ژن و کچ لە زانستدا

ڕۆژی جیهانی ژن و کچ لە زانستدا

شایستە محەممەدی

سەردەمی ئەمڕۆ سەردەمی عیلم و زانست و تکنۆلوژیەو بە بۆنەی بەکارهێنانی کەرەستەکانی پێوەندیدار بە تکنۆلۆژی زۆربەی کێشەکانی ژیان ئاسایی بۆتەوە.
هەروەها بە بۆنەی پێشکەوتن لە باری زانستی و پزیشکی تواندراوە دەرمانی زۆربەی نەخۆشێەکان بدۆزرێتەوەو چارەسەر بێت بۆ درێژە پێدان و بەرزکردنەوەی کوالێتی ژیانی مرۆڤ.
ژنان بە درێژایی مێژوو بە هۆی هێندێ کلتورو هەروەها جیاوازی ڕەگەزایەتی کە ڕێگر بوو لە بەشداریان لە زۆربەی چالاکی و بەشەکاندا نەیاندەتوانی وەکو پێویست ڕێگەی ئاسایی بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی زانیاری خۆیان ببڕن، بۆیە ڕۆڵێکی دیاریان لەو تەوەرەدا لەناو کۆمەڵگا نەبوو.
بەڵام سەردەمی ئەمڕۆ بە هۆی کەم بوونەوەی ئەو کلتورانە هەروەها ڕێگە پێدانیان و کارو چالاکی و پێداگری خۆیان و بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئاگادار بوون لە مافەکانیان ژنان توانویانە بە باشترین جۆر ڕۆڵی کاریگەری خۆیان لە نێو کۆمەڵگادا بنوێنن.
وەکو ناوبردن دەکرێ لە کەسانێکی سەرکەوتوو وەک "ماری کوری"،"هلن کلر" و "هیلاری کلینکتۆن" و "کاندۆلیزا ڕایس"و هەتا "مەریم میرزاخانی" ناو ببەین کە توانیویان قۆناغەکانی سەرکەوتن لەو هەلومەرجە ئەستەمەی خۆیاندا بە باشی تێپەڕکەن و ببن بە نمونەیەکی شایستە بۆ ئەوەی کە جوانتر ئەو ڕاستیە ببینین کە ئافرەتان نەک کەمتر لە پیاوان نین بەڵکو هیچ جیاوازیەکیان لەگەڵ پیاوان نیەو دەتوانن باشتریش خۆیان دەربخەن و ببن بە ئولگویێک بۆ ئەوەی کە ئافرەتانی دیکە بتوانن لە کەڵک وەرگرتن لە کەسایەتیان درێژە دەری ڕێگایان بن.
لە وەڵاتانی خاوەن دیمۆکراسی و پێشکەوتوو ئەم ڕێگە پێدانە زۆر ئاسانترە و ئەو دەرفەتە بۆ ژنان زۆرباشتر دێتە ئاراوە کە بتوانن لە قۆناغەکانی زانست پلە بە پلە بەرەو سەرکەوتن بڕۆن.
ئافرەتان توانیویانە لە تەواوی بوارەکانی زانستدا وەکو سیاسی، پزشکی، مەدەنی و وەرزشی ئەرکی خۆیانیان بۆ خۆ پێگەیاندن و هەروەها پەروەردە کردن بە جێگەبێنن و بەشێکی کاریگەربن لە بەڕێوبردنی دەسەڵات، ئەو دەرفەتە بۆ ئافرەتان بە بۆنەی بوونی کلتۆر و قانون و یاسا لە دەسەڵاتە خاوەن دیمۆکراسیەکان و گرینگی بە ڕۆڵی ژنان بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی زانست باشتر دەرەخسێ.
بەڵام هەروەک ئاشکرایە کلتور و یاسای دژە ئافرەت هەروەها نەبوون یان لاوازی باری ئابوری لە کۆمەڵگایەک دا ئەتوانێ ببێتە هۆی ئەوە کە ئافرەتان ناتوانن بەشداربن لە بەرەو پێشبردنی کۆمەڵگا و ڕۆڵیان لە چارەنوسی خۆیان دا نیەو پێشیان پێ دەگیرێت.
هەروەها بەهۆی بیری تەسک و دژە ژنەوە لە ژێرناوی نامۆس و شەرەف سەلاخی دەبن. هەروەک ئەزانن حکومەتی دیکتاتۆری ئاخوندی یەکێک لە دەسەڵاتە دیکتاتورەکانە، دەسەڵاتێکە کە یاساکانی دژە ژن پەیڕەو دەکات و بە یاسا پێشێلی مافەکانی ئافرەتانە.
ڕێگەپێنەدان و هەروەها چەوساندنەوەیان لە لایەن دەسەڵاتی ئاخوندی شتێکی چاوەڕوان کراوە و ئەو دەسەڵاتە هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە بە سەرکوتکردنی ژنان و حیجابی زۆرە ملە و هەروەها بە بەکارهێنانی ئایدۆلۆژیاو ئایین و بە دانانی یاسا دژە ژنەکان وایکرد کە سێبەرێکی ڕەش بێتە سەر ناوی ئافرەتان و بردنیان بۆ پێش ١٤٠ ٠  ساڵ پێش ئێستا.
بۆیە ڕۆژانە بینەری هەڵاتنی ئافرەتانی بلیمەتین وەکو "مریەمی میرزاخانی" کە پاش ڕۆیشتنی لە ئێران بەرزترین مێداڵی ڕیازیات و فیلدزی وەرگرت و ناوی خۆی وەکوو یەکەم ژن، لە مێژوودا کە ئەو خەڵاتەی وەرگرتوە تۆمارکرد.
ڕەنگە دەیان کەسی دیکە وەکو ئەو لە کوردستان و ئێران بوونیان هەبێ، بەڵام بە هۆی ڕێگە پێنەدانیان و کێشەی ئابوری و کۆمەڵایەتی تەنانەت لە خوێندنیش بێ بەشن.
بە پێچەوانەی بیرکردنەوەی دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئاخوندی لە کۆمەڵگای جیهانی ئافرەتان باشترین و گرینگترین ڕۆڵیان هەیە کە دەکرێ ئەو گرینگی و پەرە پێدانە لە کوردستان و ئێرانیش دا جێگرببێ.
بەڵام ئەم ئاواتە تەنیا بە لە ناوچوونی ئەو حکومەتە دواکەوتوو و کۆنە پەرەستە دێتە دی.
لە بەشی ژنانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان، یونسکۆ بۆ بە فەرمی ناساندنی ڕۆڵی ژنان لە زانست دا لە ساڵی ٢٠ ١٥ دا بەیاننامەیەکی پەسەندکرد و ڕۆژی ١١ی فێوریەی وەکوو ڕۆژی جیهانی کچ و ژن لە زانست دا دابینکرد.
هەر وەک پێشتریش وترا هیچ بایەخێک لە حکومەتی ئاخوندی تەنانەت بۆ بۆنەکانیش کە لە لایەن نەتەوە یەکگرتۆکان و ڕێکخراوە مرۆڤ دۆستەکان دیاری دەکرێ بۆ ژنان لە ئێران لەبەر چاو ناگیرێت و ڕێزی بۆ دانانرێت. ڕێکخراوە مرۆڤ دۆستەکان خۆیان هەوڵ بۆ پەرەپێدان و هەڵبژاردنی کەسایەتیە بلیمەتەکان و خاوەن زانستەکان دەدەن، بۆیە ئەو کەسانەی کە خولیای خزمەت کردن بە نەتەوە و نیشتمانی خۆیانن ناتوانن لە وەڵاتی خۆیان دا بمێنن و خزمەت بکەن هەربەم هۆیەوە ڕێگەی غوربەت و ئاوارەیی لە وەڵاتانی دیکە ئەگرنە پێش.دەبێ حکومەتی داهاتوی ئێران یاساکانی بە پێی خاڵەکانی یاسای نەتەوە یەکگرتۆکان هەڵبژێرێت و ئەو بایەخ و گرینگیدانە بە ڕۆڵی ژنان وەکو پێوسیت لە پێش چاو بگرێت کە خەون و ئاواتەکانی میللەت و حکومەت لە یەک پێناودا بێتەدی


2 ساڵ و 9 مانگ و 9 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕۆژی جیهانی ژن و کچ لە زانستدا

ڕۆژی جیهانی ژن و کچ لە زانستدا

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران