ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی زانستی لەسەر ئاستی وڵات، ئاماژەی بە بڵاوبونەوەی ڕێژەی 9 لە سەدی کەمخوێنی لەنێو گەورەساڵاندا کردووە.
بەپێی ئەم لێکۆڵینەوە کە لە ۱۶ پارێزگای ئێران کراوە، ۶۹ لە سەدی کۆمەڵگا دوچاری کەم خوێنی لاوازن، ۲۹ لە سەدیش کەم خوێنی مامناوەند و ۲ له سەدیش کەم خوێنی توندیان هەیە، و بەو پێیەش ۹ لە سەدی دانیشتوانی گەورە ساڵان دوچاری کەم خوێنین.
ئەنجامەکانی ئەم لێکوڵینەوەیە هەروەها دەری خستووە کە دانیشتوانی پارێزگای هورموزگان بە ڕێژەی37.41 لەسەد و پارێزگای کوردستان بەڕێژەی 4.57، زۆرترین و کەمترین ڕێژەی توشبووان بە کەم خوێنیان هەیە.