کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەردەشت بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە، گیانی سپارد.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریەکان، ڕۆژی دووشەممە ۲µی ڕێبەندان، کۆڵبەرێک بە ناوی ئازاد ئیسماعیل پوور، تەمەن ۳· ساڵ خێزاندار وخاوەنی دومنداڵ، خەڵکی گوندی کۆلسەی سەر بە شاری سەردەشت، لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی گوندی "ئاڵواتان" دەکەوێتە خوارەوە و بەهۆی زۆری برینەکانی، گیان دەسپێرێ.
جێی باسە کە لە ساڵی ۲۰۲۱ زایینی، لانیکەم µ۲ کۆڵبەرو کاسبکاری کورد کوژراون و ۱۶۳ کەسیش بریندار بوون، بە کۆی گشتی ۲۱µ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لەماوەی ساڵێکدا، کوژراو یان بریندار بوون.