ڕۆژی پێنج شەممە 17 ی فێوریەی 2022 پاڕڵمانی ئورپا بڕیاڕنامەێکی گرینگی لە پێوەند بە پەرەسەندنی ئیعدام لە ئێران و بە تایبەتی ئیعدامی ئافرەتان پەسەند کرد. جێگەی ئاماژەیە کە لەو بڕیاڕنامەیەدا بەڕێوەبردنی ئیعدامی کەمایەسیە مەزهەبی و نەتەوەیی و قەومیەکان و بەتایبەت ئیعدامی بلوچەکان،کوردەکان، عەرەب و بەهائیەکان و (دگرباشان) هاوڕەگەز خوازان که بە شێوەیەکی بەربڵاو بەڕیوەدەچێ بهتوندی مهحکوم و ئیدانه کراوه. ههر لهو بڕیارنامهیهدا پهرلهمانی ئوروپا داوا لە دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئێران دهکا که ئیعدامی منداڵانی خوار تەمەنی 18 ساڵ ڕابگرێ. هەر بە پێ ئەو بڕیاڕنامەیە، ئێران یەکێکە لەو ووڵاتانەی کە زیاترین ڕێژەی سەرکوتی ڕۆژنامە نووسانی تیدا پەیڕەو دەکرێ. ئەو بڕیاڕنامەیە بە دەنگی 617 دەنگی بەڵێ و 8 دەنگی نەخێر و 59 دەنگی بێلایەن پەسەند کرا.
بابەشێخ حوسەینی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، لهو پهیوهندیهدا سوپاس و دهستخۆشی له ئهندامانی پارلمانی ئوروپا دهکا بۆ پەسەند کردنی ئەو بڕیاڕنامە گرینگە.
کاک بابهشێخ حسینی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران داوا لە کۆمەڵگەی جیهانی و ڕێکخراوە جیهانیەکانی پشتیوانی مافی مرۆڤ و وولاتانی خاوەن دەسەڵاتی جیهان دەکات بە شێوەی کاریگەر سیاسەتی سەرکوتگەرانەی ڕژیمی دیکتاتۆری ئێران لە بەرانبەر گهلانی ئێران و بە تایبەت گەلی کورد مەحکوم بکەن و ڕێگری لێ بکەن.
سازمانی خهباتی کوردستانی ئێران
دەبیرخانەی ناوەندی
30ی ڕێبەندانی 1400 کۆچی خۆری
19 ی فێبریواری 2022