پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

چوارەم رۆژی جەنگ شەڕ لە شەقامەکانی خارکیڤە به‌رده‌وامه‌

چوارەم رۆژی جەنگ شەڕ لە شەقامەکانی خارکیڤە به‌رده‌وامه‌
دەنگی خەباتی کوردستان

له‌‌‌ چوارەم رۆژی هێرشی رووسیایە بۆ سەر ئۆکرانیا دا سوپای ئۆکرانیا به‌‌‌رده‌‌‌وامن له‌‌‌ به‌‌‌رگری ووڵاته‌‌‌که‌‌‌یان و توانیویانه‌‌‌ له‌‌‌هه‌‌‌ندێک شوێن هێرشه‌‌‌کانی سوپای ڕوسیا ڕابگرن. میدیاکانی ئۆکرانیا دەڵێن، شاری نۆڤا کاخۆڤا لەلایەن رووسیاوە کۆنترڵکراوە. بەرپرسانی ناوچەیی خارکیڤیش دەڵێن، هێزەکانی رووسیا چوونەتە نێو شارەکەیان، هەروەها وەزارەتی بەرگریی رووسیا دەڵێت، شارەکانی خێرسۆن و بێردیانسکیان لە گەمارۆداوە. هێزه‌‌‌کانی ڕوسیا به‌‌‌به‌‌‌رده‌‌‌وامی شارو و ناوچه‌‌‌کانی ژێر ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتی هێزه‌‌‌کانی ئوکرانیا بۆردومان ده‌‌‌کات.
بۆردوومانەکانی رووسیا کۆمپانیاکانی نەوت و غازی ئۆکرانیاشی گرتەوە و هێڵی گواستنەوەی غازیش، لە شاری خارکێڤ تەقێندرایەوە، حکومەتی ئۆکرانیا هۆشداری دەداتە دانیشتووانی خارکێڤ، بە پارچە قوماشی تەڕ پەنجەرەی ماڵەکانیان دابپۆشن تا پێرزراوبن لە پاشماوەکانی تەقینەوەی بۆری غاز.

ئەمڕۆ یەکشەممە 27-02-2022 ئیگۆر کۆناشێنکۆڤ، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا بەتەواوی شارەکانی خێرسۆن و بێردیانسکیان گەمارۆ داوە. خێرسۆن و بێردیانسک دوو شاری سەرەکین و دەکەونە رۆژهەڵات و باشووری وڵاتەکەوە.
هەروەها ئۆلێگ سینێگوبۆڤ، بەڕێوەبەری ئیدارەی خارکیڤ رایگەیاند، هێزەکانی رووسیا چوونەتە نێو شارەکەیان کە دووەم گەورەترین شاری ئۆکرانیایە، بەڵام بە گوتەی ئەو بەرپرسە، هێزەکانی ئۆکرانیا توانیویانە هێرشەکانی رووسیا تێکبشکێنن.
لەلایەکی دیکەوە ڤۆلۆدیمیر کۆڤالێنکۆ، سەرۆکی شارەوانیی نۆڤا کاخۆڤا رایگەیاند، شارەکەیان لەلایەن رووسیاوە کۆنترۆڵکراوە و هەموو ئاڵاکانی ئۆکراینایان لەسەر باڵەخانەکان لابردووە. ئەو شارە دەکەوێتە باشووری ئۆکرانیا لەسەر رووباری دنیپەر
لیز ترەس، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، هێرشی سەربازیی رووسیا بۆسەر ئۆکرانیا لەوانەیە دەستپێکێک بێت بۆ کۆتاییهاتنی ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا. لیز ترەس لە تەلەڤزیۆنی سکای نیوزی وڵاتەکەی قسەی کرد، گوتی، "ئەوەی دەیبینین بەرگرییەکی بەهێز و ئازایانەی ئۆکراینییەکانە" و بەریتانیا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیی ئۆکرانیا.
لیز ترەس، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ پووتین بە هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا "هەڵەیەکی ستراتیژیی کردووە" و بەهۆی سزاکانی رۆژئاواوە ئابوورییەکەی دادەڕمێت. ناوبراو پێشبینی ئه‌‌‌وه‌‌‌ی کرد که‌‌‌ له‌‌‌وانه‌‌‌یه‌‌‌ ئه‌‌‌م شه‌‌‌ڕه‌‌‌ چەند ساڵێک بخایێنێت و وا به‌‌‌زووی کۆتایی پێ نه‌‌‌یه‌‌‌ت.

لەلایەکی دیکەوە لویجی دی مایۆ وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا گوتی: پێشبینی دەکەین جەنگ لە ئۆکرانیا درێژە بکێشێت، ئێمە دەبینن هێزەکانی ئۆکرانیا بەردەوامن لە بەرگری. وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا گوتیشی: ئەو سزایانەی بەسەر رووسیادا سەپاندوومانە زۆر بەهێزن، بەڵام کاتی دەوێت تا کەریگەریەکانیان دەردەکەون. لە درێژەی ئەو سزایانەی بەسەر رووسیادا سەپێندراوە، وەزیری دەرەوەی ئێرلەندا رایگەیاند، ئاسمانی ناوچەکەیان بەڕووی فڕۆکە رووسیەکاندا دادەخەن و هاوبەشە ئەرورپیەکانیان هاندەدەن هەمان کار بکەن.
ڕۆژی شەممە ئەڵمانیا ڕایگەیاند ئامادەکاری دەکات بۆ داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی فڕۆکە ڕووسییەکاندا، بەمەش ئەڵمانیا چووە پاڵ ئەو وڵاتانەی دیکەی ئەوروپاوە کە وەکو وەڵامێک بۆ داگیرکارییەکەی ڕووسیا دژی ئۆکرانیا هەمان ڕێوشوێنیان گرتۆتەبەر.

ئەمڕۆ یەکشەممە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەو بژاردانەی کە لە بەردەستییانە لە دژی روسیا یان دەستپێکردنی جەنگی جیهانیی سێیەمە یان وا لە روسیا بکرێت باجی پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی بداتەوە. ئەوەشی خستەڕوو که‌‌‌ کەس چاوەڕوانی ئەوە ناکات ئەو سزا ئابوری و سیاسییانەی کە سەپێندراوەتە سەر روسیا لە پڕا ئەنجامەکانی بەدەر بکەوێت و جەختی لەوەشکردەوە کە کاریگەرییەکانی ئەم سزایانە لە ماوەیەکی درێژدا دەبینرێت.
دوێنێش رۆژی شەممە، وتەبێژی سوپای فەڕەنسا ئاشکرای کرد، وڵاتەکەی بڕیاریداوە کەلوپەلی بەرگری سەربازیی رەوانەی ئۆکرانیا بکات، ئەوەش لەپێناو یارمەتیدانی ئەو وڵاتەدا دژی داگیرکارییەکەی روسیا. وتیشی بابەتی رەوانەکردنی چەکی هێرشبەر هێشتا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.
هاوکات، لەباری ئابورییەوە سرەڕای سەپاندنی سزای توند بەسەر کۆمپانیا گەورەکانی وەک رۆستنەفت و گازپێترۆمی روسی و دابەزینی بەهای رۆبڵی روسی و سەپاندنی سزا بەسەر ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا و سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، هەر ئەمڕۆش ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا و کەنەدا و چەند وڵاتێکی دیکە بڕیاریاندا بانکەکانی روسیا لە سیستمی سویفتی جیهانی بۆ ئاڵەگۆڕی دراوەبانییەکانیان بکەنە سەرەوەی سیستمە جیهانییەکە.ڤلادیمیر پووتین ستایشی سەربازەکانی وڵاتەکەی دەکات و پیرۆزباییان لێدەکات بەبۆنەی ئەو شەڕە "قارەمانانەنەی" کە لە ئۆکرانیا دەیکەن. کۆشکی کرێملینیش جەخت دەکاتەوە کە ئامادەن لە بێلاڕووس دانوستاندن لەگەڵ ئۆکرانیا بکەن، بەڵام سەرۆکی ئۆکرانیا رەتی دەکاتەوە.
دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کۆشکی کرێملین بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، ئامادەن لە شاری گۆمێلی بێلاڕووس لەگەڵ بەرپرسانی ئۆکرانیا دەست بە گفتوگۆ بکەن. بەڵام بەرپرسانی ئۆکرانیا پێشتر رەتیانکردبووەوە کە لە بێلاڕووس دانوستاندن بکەن، چونکە ئەو وڵاتە رێگەی بە هێزەکانی رووسیا داوە کە بەنێو خاکەکەیان تێپەڕن و هێرشبکەنە سەر ئۆکرانیا. سەرۆکی ئۆکرانیا چەند شوێنێکی دیاریکردووە بۆ ئەوەی دانوستاندنی تێدا بکەن کە ئەمانەن: وارشۆ، برایسلاڤا، بوداپێست، ئیستەنبووڵ و باکۆ.


2 ساڵ و 8 مانگ و 25 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 27 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

چوارەم رۆژی جەنگ شەڕ لە شەقامەکانی خارکیڤە به‌رده‌وامه‌

چوارەم رۆژی جەنگ شەڕ لە شەقامەکانی خارکیڤە به‌رده‌وامه‌

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران