هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

5ی خەرمانان دەسپێکی خەباتێکی پڕسەروەری

5ی خەرمانان دەسپێکی خەباتێکی پڕسەروەری
زێبەب حسینی

  جووڵانەوەی مافخوازانەی خەڵکی کوردستان جووڵانەوەیێکی بەرینی سیاسی ورۆشنبیری وکۆمەڵایەتی وئابووری یە کە ڕیشەی دەگەرێتەوە بۆ قوڵایی مێژوو. لە ماوەی ئەم خەباتە شۆڕشگێرانەیەدا گەلێک شۆڕش وبەرخودانی جۆراوجۆر سەری هەڵداوە و لەسەر رێچکەی خەباتی نەتەوەیی و نیشتمانی وچینایەتی ئەم کاروانەیان بردۆتە پێش. لە ڕەوتی خەباتی خەڵکی کوردستان کە ماوەی زیاتر لە سەدەیێکە خۆی لە موبارزەیێکی مودێڕندا بینیوەتەوە و ئەم شۆڕشە خۆی داماڵیوە لە جووڵانی خێڵەکی و لەسەر رێگەی ئازادی ودیموکراسی وپرۆسەی بە دەوڵەت بوون جێگەی گرتوە، بەرگێکی دیکەی بە هەوڵدان بۆ خواستە ڕەواکانمان پۆشیوە. سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران کە هێزێکی مۆدێڕنی نیشتمانیە،بیرو ئەندیشەی بۆ ڕزگار بوون لە ژێر دەستی،بیرێکی ئازادیخوازانەیە کە لەگەڵ هەوڵدان بۆ ڕزگاری نەتەوەیی ونیشتمانی،هەوڵی بەرجەستە کردنی خەباتی سەربەستانەی ژنان وتێکرای کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیەتیە و پێی وایە بە بێ ئاورنە٠دانەوە لە مافی مرۆڤ ولێک هەڵتەکاندنی کوت وبەندەکان کە تا ئیستاش وەک زنجیر لە دەست وپێی مرۆڤی کورد ئاڵاوە،شۆڕش مانای راستەقینەی خۆی نابەخشێ. بەم پیێە سازمانی خەبات لە بۆشایێکی لەم چەشنەدا دامەزراوە و کاری بەدەوامی بۆ گەیشتن بەم ئارمانجانەیە کە بنچینەو خواست وئامانجی بەشەریەت وکۆمەڵگەی کوردەواریە .

لە بردنە پێشی ئەم رەوتە لە شۆرش ،سازمان دەورو ڕۆلی گرینگی بینیوە و جێگە پەنجەی لە پیشخستنی بیری سەردەمیانە و هوشیاری کۆمەڵگا دیارو فەرامۆش نەکراوە،بۆیە جێگەی خۆیەتی لە یادی 35 ساڵەی ئەم خەباتەدا ،پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان بکەین وچواردەوری مۆمی هەرگیز نەکوژاوەی تەمەنی پڕسەروەری سازمانی خەبات بە گوڵی ئاڵ و واڵا بڕازێنینەوە وسەری ڕێزو نەوازش بۆ رۆحی پاکی شەهێدان دا بنەوێنین ودەستەگوڵی هیوا لە بەرۆکی رێبوارانی ئەم رێگەیە بدەین.سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران کە لەسەر باوەڕ بە ئازادی خەباتی نەتەوەیی ونیشتمانی دەست پێکردوە،پێی وایە بۆ گەیشتن بە ئارمانجە بەرزەکانی نەتەوەکەمان لە هەموو ڕەهەندەکانی خەبات کەڵک وەربگیردرێت. لەماوەی 35 ساڵ خەباتی نەبڕاوەو بێوچانی،قۆناخ گەلێکی جیاوازی بڕیوە کە جێگەی هەڵویستە وتێڕامانن وپێویستە لێکۆڵینەوەیێکی وورد وبابەتیانە لە جۆری کارو تێکۆشانی ئەم تەشکیلاتە بکرێت . بە باوەڕی من سازمانی خەبات لەگەڵ ئەوەی هێزێکی ڕەسەن وشۆڕشگیرە ولە پێناو ڕزگاری نەتەوەیی ونیشتمانی دەریایێک خوێنی لێ رۆیشتووە ودەیان کەس لەم پێناوەدا کەم ئەندام بوون ورێبوارانی ئەم رێگەیە تا ئیستاش خوێن وعارەق دەڕێژن،بەڵام چۆنیەتی کارکرد ورەوتی بەرەوپێش چوونەکەی،بارتەقای قۆربانیدانەکانی نیە ولەم پێوەندیەدا رەخنەی لەسەرە.

لە یادی 35ساڵەی دامەزرانی سازمانی خەبات،پێویستە هەموو لایەنەکانی بەهێز و خاڵی لاوازی سازمان بدەینە بەر سەرنج وبە شیتەڵ کردنێکی ووردی واقعیانە ئەم لایەنانە دەست نیشان بکەین وبە بێ پێدا هەڵگوتن وموقەدەس کردن،کەم وکوڕیەکان دەست نیشان بکەین.پێویستە و زەروورەتێکی هەنوکەییە کە تێکرای ئەندامانی سازمان بە کارەکاندا بچینەوەو رێگاو رێکاریکی سەردەمیانە کە وەڵامی ئەم قۆناغەی خەبات لە کوردستانی ئێران بداتەوە بگرینە بەر. پێویستە لەم بارودۆخەی کە وەڵاتەکەمانی تێکەوتوە وکەشێکی ئاڵۆز باڵی بەسەر داکێشاوە،چارەسەرێکی بابەتیانە بۆ دۆخی خۆمان وئەحزاب بدۆزینەوە ولە زووترین کاتدا خۆ لە قەیرانی پڕش وبڵاوی دەرباز بکەین. لەم شەرایەتەدا کە بەستێنێکی لەبار بۆ چالاکی پێشمەرگانەو بە جەماوەری کردنی شۆڕش هەڵکەوتوە،ڕیزی حیزبەکان پڕش وبڵاوە و لەگەڵ جیا بوونەوەو وخۆتەرخان کردن بۆ موبارزەی دەروون حیزبی ناسالم و بیر کردنەوە لە قازانج ودەسەڵاتخوازی،ریسالەتە دیرۆکیەکەمان لە بیر چۆتەوە.زۆربەی هێزەکانمان بۆ نەیاری یەکتر کۆکردۆتەوە و نەفەسێکی تەسکی تەشکیلاتی زاڵە بەسەر بیرکردنەوەماندا. ئەم جۆرە ساختارو کەشە،لە هەموو ڕەهەندەکانەوە پاشەکشێی پێکردووین وبەم جۆرە مانەوەمان،بێ هیوای زیاترمان بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەخشیوە. من ئارەزوو دەکەم کە هەموومان بە ڕوانگەیێکی  ڕەخنە گرانە لەم دۆخە بڕوانین وبیرێک لە داهاتووی شۆرش لە رۆژهەڵات بکەینەوە. دەبێت سازمانی خەبات دەست پێشخەر بێت ولە هەنگاوێکی مەزندا،هێزەکان لە دەوری مێزێک کۆبکاتەوە. لەم بارودۆخەدا کە ئێران بە گشتی وکوردستان لە هەل ومەرجێکی هەستیارو وئاڵۆزدایە،سازمان ئەرکدارو بەرپرسیارەتی مێژوویی لەسەر شانە کە هەوڵ بدا ژوورێک دروست بێت وهەموان پێکەوە بتوانین چارەسەرێکی حەکیمانە و بە دوورلە دەمارگرژی وخۆ فەرز کردن وگەورە بینین بۆ ئێستامان وداهاتوو بدۆزینەوە.

 


9 ساڵ و 2 مانگ و 26 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 18 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

5ی خەرمانان دەسپێکی خەباتێکی پڕسەروەری

5ی خەرمانان دەسپێکی خەباتێکی پڕسەروەری

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران