پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

مانەوەی ئێران لە مەترسی دایە، ئێران چەند ساڵی تر زیندووە؟

مانەوەی ئێران لە مەترسی دایە، ئێران چەند ساڵی تر زیندووە؟
و: شیلان محەممەدی

رۆژنامەی فاینانشیال تایمز لەو بارەوە نوسیویەتی: ئێران لەگەڵ بوونی پێشینەی حەوت هەزار ساڵە، تا بیست ساڵی تر بە هۆی بێ ئاوی و ووشکە ساڵی لەناو دەچێت و دەبێتە بیابانێک کە هیچ گیاندارێک و سەوزاییەکی تێدا نامێنێ.
فاینانشیاڵ تایمز لەدرێژەی راپۆرتەکەی دا دەنووسێ: هەر رۆژێک کە تێدەپەڕێ ئێران زیاتر لە لەناوچوون و نەمان نزیک

رۆژنامەی فاینانشیال تایمز لەو بارەوە نوسیویەتی: ئێران لەگەڵ بوونی پێشینەی حەوت هەزار ساڵە، تا بیست ساڵی تر بە هۆی بێ ئاوی و ووشکە ساڵی لەناو دەچێت و دەبێتە بیابانێک کە هیچ گیاندارێک و سەوزاییەکی تێدا نامێنێ.

فاینانشیاڵ تایمز لەدرێژەی راپۆرتەکەی دا دەنووسێ: هەر رۆژێک کە تێدەپەڕێ ئێران زیاتر لە لەناوچوون و نەمان نزیک دەبێتەوە، و هەرچی زووە دەبێت لەلایەن بەرپرسەکانەوە بەرنامەیەک داڕێژرێ و خەڵکیش لە بەفیرۆدانی ئاو خۆ بپارێزن.

 

ئەو رۆژنامەیە نووسیویەتی هەموو ئەمانە لە کاتێکدا روویان داوە کە ئێران لە موهەندیسی ئاودا پێشڕەو بووە و لە دەورانی هەخامەنشی تەکنۆلۆژیای سوننەتی کارێز(کاناڵ) داهێنراوە.

داڕوخانی چەند هەزار ساڵەی شارستانیەت:

ئێستا چەند خەتی سەرەوە بەجێ بهێڵن، چەند عەکسی هامون و رووباری زایندە و کاروون ببینن، باوەڕکردنیشی زۆر ئەستەم نیە، شایەد بیست ساڵ یان بیست و یەک ساڵی تر ئێران تووشی ووشکە ساڵی بێت. ژماردنی کات بۆ لەناو چوونی شارستانیەتی ئێران بابەتێکە کە (حمید چیت چیان ) وەزیری هێز پێداگری لەسەر کردۆتەوە، و هەروەها ناوبراو تەئکیدی کردەوە کە مەترسی بە شێوەیەکە دەتوانێ‌ ببێتە هۆی لەناوچوونی شارستانیەتی چەند هەزار ساڵەی ئێران.

ئامارەکانیش ئەوە دەڵێن، هەموو پێوانە نێودەوڵەتیەکان باس لە چوونی ئێران بۆ ناو قەیرانی ئاو دەکەن، قەیرانێک کە دەتوانێ ووڵات لە بازنەی کۆمەڵێک قەیرانی کۆمەڵایەتی و ئابوری و ژینگە گەمارۆ  بدات.

پێوانەی"فالکۆن مارک" و پێوانەی " رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان" و " پێوانەی " رێکخراوی نێودەوڵەتی بەڕێوەبردنی ئاو" سێ پێوانەی سەرەکین بۆ ریزبەندی دیاری کردنی قەیرانی ئاو لە جیهاندا و کێشەی  کەم ئاوی ، کە هەرسێکیان باس لە بەرەو سەرچوونی قەیرانی ووشکە ساڵی لە ئێراندا دەکەن.

بەپێی پێوانەی فالکۆن مارکن، ئێران لەگەڵ زیادەی بەکارهێنانی  ئەوسەرچاوانەی کە قەرەبوو دەبنەوە بە رێژەی هەزار و 700 مەتری چوار گۆشە، گەیشتۆتە قۆناغی کێشەی ئاو، بەپێی پێوانەی " رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان " لەگەڵ بەکارهێنانی زیاتر لە 88 لەسەدی سەرچاوە ئاوییەکانی جێگەی نوێ بوونەوەی ووڵات گەیشتۆتە قۆناغی " سەروی قەیران". بەپێی پێوانەی " رێکخراوی نێو دەوڵەتی بەڕێوەبردنی ئاو" لە قۆناغی " بەکارهێنانی ئاو بە شێوەیەکی مامناوەندی تا زۆر" ی سەرچاوە ئاوییەکان جێ دەگرێ.

مانەوەی ئێران لە مەترسیدایە: 

بە بۆچوونی چیت چیان، وەزیری وزە، مانەوەی ئێران لە مەترسی دایە.  ناوبراو لە یەکەمین کۆنفرانسی نەتەوەیی ئابووری ئاو کە لە حەفتەی رابردوو گیرا، ووتی " جیاوازی و سەرلێشێواویەکی یەکجار زۆر هەیە لە بیرکردنەوەکاندا و  پێویستە شێوەی بەڕێوەبردنی بەڕێوەبەرەکان و بەرنامە داڕێژەکانی ووڵات، بەتایبەتی ئابوری ئاو، دور لەهەر جۆرە  دژمنایەتیەک و مەیلی سیاسی و رێکخراوەیی بی و  بە شێوەیەکی عەمەلی و مەیدانی ووڵات بەرەو بەرنامەیەکی هاوبەشی نەتەوەی و بەتایبەتی بابەتی ئاو و ئابووری ببەین. هەروەها ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە پێویستە لە بەکارهێنانی ئاو دەست پێوە بگرین و زیادەرۆیی نەکرێ، ئەگینا ئەم دۆخە ووڵات بەرەو نەمان دەبات.

 

کێشەکە دەتوانێ لەوە خراپتر بێ! 

عیسا کەلانتەری: وەزیری پێشوی کشت و کاڵ: دەڵێ کێشەکە دەتوانێ لەوە خراپتر ببێ، ئەگەر هەر بەم شێوەیە لەسەر لەناوبردی ئاوی ژێر زەوی بەردەوام بین، ئەوە بیست ساڵی تر نابا لە ووڵاتێکی وەکو ئێرانی بە حەوت هەزار ساڵ مێژووەوە ناتوانین  ژیان بکەین. ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم کێشەیە هەڕەشەیەکی گەورەترە، لە هەڕەشەی دژمنانی دەرەوە و تەنانەت بەرنامەی ئەتۆمی بۆ ئێران.

گەری لوویس: نوێنەری رێکخراوی دەوڵەتی لە بەرنامەی "گەشە" لە ئێراندا دەڵێ کە دەبێت پشتیوانی لەو کەسانە بکرێ  کە دەیانهەوێ‌ کێشەی بەڕێوەبەری ژینگەیی ئێران چارەسەر بکەن، و ئەو هەڕەشانەی کە ئایندەی کەش و هەوا دەخەنە مەترسیەوە چارەسەر بکات. ناوبراو باوەڕی وایە کە کێشەی ژینگەیی بە تایبەت ئاو لە سەرووی باری ئەمنیەتی دانیشتووانی ئێران بێ.

ئێران چەند ساڵی تر زیندووە؟

سەرچاوەکانی هەواڵی هاتنەدەرەوەی دێوی ووشکە ساڵی لە جێ جێی ئێراندا بڵاو دەکەنەوە،ئێستا دەتوانین نیشانەکانی ووشکە ساڵی لە ئێراندا لە هەر کام لە گۆلی ورمێ‌ و هامون و کارون ببینین، ئەوە لە کاتێکدایە کە لێکۆڵەرەوان دەڵێن کە زیاتر لە 100 ملیارد دولار سەرمایە پێویستە بۆ 10 ساڵی داهاتوو بۆ گۆڕینی ئەو بەرهەمانەی کە پێویستیان بە ئاو هەیە، وەک گەنم، تا هەل و مەرجی ئاو باشتر دەبێ.

بەپێی راپۆرتی فایناشیاڵ تایمز: ئەو وەرزێرانەی کە لەسەر زەوی بەبەرهەم کار دەکەن لە ناوچەکانی دەوروبەری ئیسفەهان، دەبێت کارێکی تر بۆ گوزەرانی ژیانیان بدۆزنەوە، چونکە رووباری زایندە کە بەناوجەرگەی ئەو شارە ناوەندیەی ئێراندا دەڕوات ووشک بووە.

بەجێگای ئەوەی کە ئەو بەرووبوومانەی لە رووباری زایندە بەرهەم دێن، کۆ بکەنەوە و بیفرۆشن، ئێستا بۆ رێگری کردن لە ووشک بوونی رووباری زایندە، خاشاک  کۆ دەکەنەوە و کاسبی  دەدۆزنەوە.

مێژووی ئەندازیاری ئاولە ئێران بەناوبانگە، بەنداوی باش دروست کراوە و سیستمی کۆنی قاناو داهێنراوە، بەڵام حەشیمەتێک کە لەماوەی 40 ساڵ دوو بەرانبەر بووە و کەم بوونەوەی 16 لەسەدی بارین لە ئێستادا، ئەو سیستمانەشی تووشی کێشە کردووە. 

گەشە سەندنی پیشەسازی لە ناوچە ویشکەکانیش کێشەکانی زیاتر کردووە، تا ئەو جێیەی رۆژژمێری بەرەو داڕمانی ئێران دەستی پێ بکرێ.


8 ساڵ و 2 مانگ و 27 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 3 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مانەوەی ئێران لە مەترسی دایە، ئێران چەند ساڵی تر زیندووە؟

مانەوەی ئێران لە مەترسی دایە، ئێران چەند ساڵی تر زیندووە؟

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران