رۆژی یەکشەممە ١ی رەشەمەی ١٤٠ ٠ ی ک خ، رێکخستنی دەرەوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران کۆبوونەوەیەکی گشتی بۆ بەرێز کاک بابەشێخی حوسەینی سکرتێری گشتی لەگەڵ ژمارەیەک لە کادر و ئەندامانی سازمان لە دەرەوەی وەڵات رێکخست. لەو کۆبوونەوەیەدا بەرێز کاک بابەشێخ لەسەر چەندین بابەتی جیهان، ئێران، کوردستان و سازمانی خەبات قسەی بۆ ئامادەبووان کرد و لەو بارەوە راو سەرنجی خۆی خستەڕوو.
بەرێزیان تیشکی خستەسەر کێشەکانی روسیە و ئوکراین و ئەگەری دروستبوونی شەڕ و مەترسیەکانی ئەو شەڕەی بۆ ئامادەبووان باس و وتی: روسیە لەسەر ئامادەکاری و ئەگەری هێرشی روسیە بۆ سەر ئوکراین قسە و بۆچوونی جیا هەیە بەلام ئەوەی روونە ئوکرانیەکان وێڕای جیاوازی هێز هەتا ئێستا خۆراگری و شەهامەتیان نواندوە هاوکات یەک دەنگی وەڵاتانی رۆژئاوایی کاریگەری زۆری هەیە لەسەر ئەوەی روسیە نەتوانێ بە ئاسانی هێرش بکات.
هەروەها بەرێز سکرتێری گشتی لە باسەکەیدا تیشکی خستەسەر هاوپەیمانی ئیسرائیل لەگەڵ وەڵاتانی عەرەبی، بریاری دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر سیاسەتی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان، دۆخی ناوخۆی ئێران و کوردستان، دۆخی دراماوی ئابووری ئێران، پەیمانی 25 سالەی رژیم لەگەڵ چین و هەرزان فرۆش کردنی ئێران بەو وەڵاتە، پەیوەندی سازمانی خەبات لەگەڵ ئەحزابی سیاسی کوردستانی ئێران، کۆنگرەی حەوتەمی سازمانی خەبات و زەروورەتی بەرێوەچوونی کۆنگرە.
لە دوای قسەکانی بەرێز کاک بابەشێخ ژمارەیەک لە کادر و ئەندمانی سازمانی خەبات پرسیار و رەخنە و تێبینیەکانی خۆیان خستەبەردەم کاک بابەشێخ و بەرێزیشیان وەڵامی دانەوە