پزیشکێکی سەقزی بڕی 3 ملیارد ڕیاڵ وەکوو یارمەتی دەداتە نەخۆشخانەی شاری سەقز.
بەرپرسی ڕایلکەی تەندروستی و دەرمانی شاری سەقز ڕایگەیاند کە پزیشکێکی شاری سەقز بڕی 3 ملیارد ڕیاڵ کە دەکاتە 300 ملیۆن تەمەن، وەکوو یارمەتی پێشکەش بە نەخۆشخانەی ئەو شارە کردووە.
دوکتور پەروین خوسرەو پوور دەڵێت: بەم بڕە پوڵە ئامێرێکی دیالیز کە نرخەکەی دەگاتە ملیاردێک و حەوسەد ملیۆن ڕیاڵ کڕدراوە و دراوەتە بەشی دیالیزی ئەم نەخۆشخانەیە، و بەکڕینی ئەم ئامێرە ژمارەی تەختی ئەم بەشە بووەتە 21 تەخت.
هەروەها یەک ملیارد و سێسەد ملیۆن ڕیاڵی دیکە لەم پارەیە بۆ کەل وپەل و وەگەڕ خستنەوەی بەشی کۆڕۆنا خەرج کراوە.
عیسا ئەمانی، بەرپرسی بەشی دیالێزی نەخۆشخانەکە وێڕای سپاس وپێزانین بۆ ئەم پزیشکە بۆ یارمەتیدانی ئەم بڕە پارەیە بەمەبەستی کڕین و زیاد کردنی تەخت بۆ بەشی دیالیز و کڕینی کەل و پەل هەروەها وەگەڕ خستنەوەی بەشی کۆڕۆنای ئەم نەخۆشخانەیە، هیوای ئەوەی خواست کە خێرخوازان و کەسانی دەوڵەمەند زیاتر چاویان لەم بەشە بێت و یارمەتی ئەم بەشانە بدەن.