دوایین پێشهاتەکانی ئۆکرانیا
خەباتمێدیا: سێیەم رۆژی هێرشی رووسیایە بۆ سەر ئۆکراینا. هێزەکانی رووسیا دەڵێن چوونەتە نێو پایتەختی وڵاتەکە، بەڵام ئۆکرانیا دەڵێت، راست نییە. گەمارۆ و سزا ئابوورییەکان لەلایەن وڵاتانی رۆژئاواوە تا دێت زیاتر و زیاتر دەبن و نرخی رۆبڵ بەرەو دابەزین دەچێت.
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە پەیامێکی ڤیدیۆیی نوێدا ڕایگەیاند کە بەردەوام دەبێت لە بەرپەرچدانەوەی هێرشی ڕووسیا. بەڕێز زیلینسکی وتی من لێرەم پێویستە بەرگری لەم وڵاتە بکرێت سەرۆکی ئۆکرانیا گوتیشی پێشنیاری هاوکاری ئەمەریکای ڕەتکردۆتەوە بۆ ئەوەی یارمەتی بدات بچێتە دەرەوە. ناوبراو لهوهڵامی ئهمریکادا ڕایگهیاندوه که ئهو پێویستی بە چەکە، نەک ئەگەری چۆڵکردن.
سەرۆکی ئهمریکا جۆ بایدن فەرمانێکی دەرکرد بۆ ئەوەی بە بڕی ٦٠ ٠ ملیۆن دۆلار " یارمەتی خێرای سەربازی " بدات بە ئۆکرانیا. کۆشکی سپی داوای لە کۆنگرێس کردووە بە پێی بارودۆخی ئۆکرانیا بودجەی 6.4 ملیاری پەسەند بکات. ئیدارەی بایدن دەڵێت بەشێک لەو بودجە دەبێتە 2.9 ملیار دۆلار لەیارمەتی مرۆیی و ئابووری و ئەمنی بۆ ئۆکرانیاو دراوسێکانی
هێزەکانی ئۆکرانیا بەسەختی بەرگری دەکەن و روسیاش بە چڕی بۆردومانی شارەکە دەکات. رووسیا بە مووشەک کیێڤ دەکاتە ئامانج. یەکێک لە مووشەکەکان بەر باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون کەوتووە.
ئیگۆر کۆناشێنکۆڤ، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند که بهدرێژایی شەوی رابردوو هێزەکانی رووسیای فیدراڵ بە مووشەکی دوورهاوێژ لە ئاسمان و دەریاوە ژێرخانە سەربازییەکانی سوپای ئۆکرانیایان کردووەتە ئامانج.
سوپای ئۆکرانیا لە فەیسبووکی خۆی هەندێک ئاماری لەبارەی جەنگی رووسیا لەگەڵ وڵاتەکەیان بڵاوکردەوە و دەڵێت، که تاکو ئێستا سێ ههزارو ٥٠ ٠ سەرباز کوژراون و نزیکەی ٢٠ ٠ سەربازیش بەدیل گیراون. ههروهها له بارهی زیانهکانهوه ڕایگهیاندوه که، رووسیا ١٤ فڕۆکە، هەشت هێلیکۆپتەر و ١٠ ٢ تانکی لەنێوچوونە.