ڕۆژی دووشەممە ٢٠ ٢٢/٢/٢٨ شاندێکی بالای پارتی کریکاران و رەنجدەرانی کوردستان سەردانی بارەگای ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێرانیان کرد.
وەڤدی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان بە سەرۆکایەتی بەرێز کاک باپیر کامەلا سکرتێری گشتی بە یاوەری هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی لەلایەن بەرێز کاک بابە شێخ حسێنی سکرتێری گشتی و ئەندامی دەفتەری سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە گەرمی پێشوازی کران .
لە دیدارێکی دۆستانەدا شرۆڤەی رەوشی سیاسی ناوچەکە و کوردستان و ئێران کرا و ئەو پەرەسەندنە سیاسیانەی ئێستا لە ئارادایە خرایە ڕوو و تیشک خرایەسەر ئـاکام و لێکەوتەکانی.
لەو کۆبونەوەدا یەکڕیزی و هاوهەڵوێستی هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بە گرینگ زاندرا و لەسەر یەکریزی نەتەوەیی و نیشتمانی لەم قۆناغە هەستیارەدا پێداگری کرایەوە.
لەکۆتایی دیدارەکەدا هەردولا لەسەر بەرەوپێش بردن و پتەوکردنی پەیوەندی سازمانی خەبات و پارتی کریکاران و رەنجدەران پێداگرییان کرد.