ئانتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی ئامریکا دەڵێت لەسەر ڕێکەوتنی بەرجام ناکۆکی لەسەر چەند خاڵێک هەیە.
ئانتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی ئامریکا لە وتووێژێک لەگەڵ سی. بی. ئێس وتی: ئێمە پێشکەوتنێکی بەرچاومان لەسەر ڕێکەوتنی بەرجام هەبووە، بەڵام چەند خاڵێکی گرنگ ماون کە دەبێت بەحسیان لەسەر بکرێت و ڕێک نەکەوتن لەسەر ئەو خاڵانەش بەمانای ئەوەیە کە هیچ کارێک نەکراوە.
بلینکەن لەسەر داوای ئۆلیانۆف کە دەڵێت ئەو گەمارۆیانەی تایبەتن بە پەیوەند لەگەڵ ڕژیمی ئێران دەبێت هەڵبگیرێن. هەروەها ئەو گەمارۆیانەی خراونەتە سەر ڕووسیا هیچ پەیوەندیەکی بە بەرجامەوەنیە.
ڕێکەوتن لەگەڵ ڕژیم بەقازانجی هەموو وڵاتان، بەتایبەت ڕووسیایە. گرنگ ئەوەیە کە ڕژیمی ئێران نەبێتە خاوەنی چەکی ناوکەیی.
وەزیری دەرەوەی ئامریکا لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی: ئێمە هەموو ڕۆژێک کار لەسەر ئەو هەڕەشانەی ڕژیم دەکەین کە لەناوچەکە دەیکاتە سەر هاوپەیمانەکانمان.
پەشیمان بوونەوە لەوەی کە بگەڕێینەوە بۆ ڕێکەوتن یان نا، ئێمە هەموو ڕۆژێک لە بەرانبەر چالاکیەکانی ڕژیم دەوەستینەوە.
هەر لەسەر چەکە ناوکەییەکەی ڕژیمی ئێران، وەزیری دەرەوەی ئامریکا ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ هاوتا ئیسڕاییلیەکەی بۆ وتووێژ لەسەر بابەتی ڕێکەوتنی ڕژیمی ئێران و هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکڕاین کۆ دەبنەوە. ئیسڕاییل لەسەر بابەتی ڕێکەوتن لەگەڵ ڕژیم ناڕازیە و دەڵێت ڕێکەوتن لەگەڵ ڕژیمی ئێران ڕێگە خۆشکەرە بۆ ئەوەی ڕژیم زۆر بە ئاسانی دەستی بەچەکی ناوکەیی ڕابگات.