پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

سکرتێری گشتی بە بۆنەی کۆچی دوایی حاجی مەحمودی بڵەسەن سەرەخۆشی بە خانەوادەی ڕادەگەێنێ‌

سکرتێری گشتی بە بۆنەی کۆچی دوایی حاجی مەحمودی بڵەسەن سەرەخۆشی بە خانەوادەی ڕادەگەێنێ‌
بابەشێخ حوسەینی

بە داخەوە رۆژی چوارشەممە 18ی رەشەممەی 1400ی ک خ، کەسایەتی دیار و نیشتمانپەروەر "حاجی مەحمودی ئەمین پوور" خەڵکی گوندی بڵەسەنی ناوچەی بانە کۆچی دوایی کرد.
خواڵێخۆش بوو حاجی مەحمودی ئەمین پوور مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر و شۆرشگێڕ و کوردپەروەر بوو کە هەر لە سەرەتای راپەرینی گەلانی ئێرانەوە بە بەشداری لە راپەرین و کۆڕ و کۆبوونەوەکان دژ بە رژیمی پاشایەتی و پشتیوانی لە سەرکردەی دیاری راپەرین مامۆستا سەید جەلال حوسەینی دەکرد.
حاجی مەحمودی بڵەسەن لە دوای سەرکەوتنی راپەرین وەکوو سەدان کەسی شۆرشگێڕی دیکەی ناوچەی بانە چەکی هێزی بەرگری لە شان کرد و لە زۆرێک لە هەڵسوڕان و چالاکیەکانی ناوچەی بانە، سەردەشت و سنە بەشێوەیەکی شێلگیر و لێبڕاو ئامادە دەبوو.
خوالێخۆش بوو یەکێک لە دڵسۆزانی سازمانی خەبات و ڕیزەکانی هێزی بەرگری و وەکوو ئەندامێکی چالاک درێژەی بە کار و چالاکی تەشکیلاتی خۆی داوەو درێغی نەکردوە لە خزمەت بە رێبازی سازمانی خەبات و بزوتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان و بەرەوڕووبوونەوەی هێزە داگیرکەرەکانی رژیمی ئاخوندی.
حاجی مەحمودی ئەمین پوور تا دوا هەناسە یاری وەفاداری رێبازی سازمانی خەبات و مامۆستا سەید جەلالی حوسەینی مایەوە و ئاواتی سەرکەوتن و گەشەی زیاتری سازمان بوو.
بە بۆنەی کۆچی دوایی حاجی مەحمود، کاک بابەشێخی حوسەینی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات پرسە و ماتەمینی خۆی بە خانەوادەی حاجی مەحمود و خزم و کەس کار و خەڵکی گوندی بڵەسەن و ناوچەی بڵۆ و شاری بانە رادەگەێنێ‌ و لەم خەمەیاندا خۆی بە شەریک و هاوبەش دەزانێ و لە خوای گەورە داواکارە حاجی مەحمودی ئەمین پوور بخاتە بەر رحمەت و بەزەیی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.

سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران / ده‌‌‌بیرخانه‌‌‌

18ی رەشەممەی 1400ی ک خ 

 


2 ساڵ و 8 مانگ و 11 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سکرتێری گشتی بە بۆنەی کۆچی دوایی حاجی مەحمودی بڵەسەن سەرەخۆشی بە خانەوادەی ڕادەگەێنێ‌

سکرتێری گشتی بە بۆنەی کۆچی دوایی حاجی مەحمودی بڵەسەن سەرەخۆشی بە خانەوادەی ڕادەگەێنێ‌

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران