ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕەشەمەی ١٤٠ ٠ ی ک خ بەرامبەر بە ٥ی مارسی ٢٠ ٢٢ کونفڕانسێکی نێونەتەوەیی لە ژێر ناوی (ژنان هێزی گۆڕانن لە ئێران و مایەی ئاشتی وسەقامگیرین لە جیهان)
لە لایەن شۆڕای میللی مقاوەمەتی ئێران لە وەڵاتی ئاڵمان بەرێوەچوو کە تیایدا خانم مریەمی ڕەجەوی سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی شۆڕای میللی مقاوەمەت و دەیان کەسایەتی سیاسی، پارلمانتار و ژنانی تێکۆشەر و یەکسانی خواز لە وەڵاتانی جیاجیا بەتایبەت لە وەڵاتی ئوکراینەوە بەشداربوون و پەیامیان پێشکەش کرد.
هاوکات ژمارەیەکی بەرچاو لە چالاکانی سیاسی و ئازادیخوازانی کورد و ئێرانی بەشدار بوون و پشتیوانیان لە خەباتی ڕەوای ژنان دوبارە کردەوە.
ڕێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران بەشێوەیەکی بەرچاو بەشداری لەو کونفرانسەدا کرد و پەیامی ڕێکخراو لە لایەن
خاتوو زێنەب حوسەینیەوە پێشکەش کرا.