پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بەڕێوەچوونی پلۆنۆمی حەوتەمی کومیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوی کۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی پلۆنۆمی حەوتەمی کومیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوی کۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

هاونیشتمانیانی بەڕێز!
تێکۆشەرانی ڕیزەکانی سازمانی خەبات!
بە خۆشیەوە ڕایدەگەیەنین لە ڕۆژانی شەممەو یەک شەممە ١٦ ی ڕەشەمە و ١٧ی ڕەشەمەی ساڵی ١٤٠ ٠  کۆچی خۆری پلۆنۆمی حەوتەمی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بە ئامادە بوونی ئەندامانی سەرکردایەتی و بە بەشداری چەند کادری پێشکەوتوی ڕیزەکانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بەڕێوەچوو. سەرەتای کاری پلۆنۆم بە دەقیقەیێک وێستان و فاتیحەیێک بۆ ڕۆحی شەهیدانی ڕێبازی سازمانی خەبات و شەهیدانی خەباتی مافخوازانەی کوردستان وئازادی ئێران و ڕۆحی مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی دامەزرێنەری سازمان دەستی پێکرد.
کاک بابەشێخ حوسەینی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات ڕاپۆرتێکی لە سەر روداوە سیاسیەکانی جیهانی، ناوچەیی، ئێران، کوردستان، هەلومەرجی سازمانی خەبات و ئامادەکاریەکان بۆ کۆنگرەی حەوتەمی سازمان پێشکەش بە پلۆنۆم کرد. لە پێوەند بە روداوە سیاسیەکانی جیهان هێرشی ناڕەوای روسیە بۆ سەر ووڵاتی ئۆکراین و زیانەکانی ئەو جەنگەو دەوری ووڵاتانی خاوەن هێزی جیهان تیایداو ئامانجەکانی ڕوسیە لە بەرپاکردنی ئەو جەنگەو چەندین لایەنی شاراوەو هەروەها پشتیوانی ڕژیمی ئاخوندی لە هێرشی ڕوسیە بۆ سەر ئۆکراین کە دەرخەری درۆی دەسەڵاتدارانە لە ووتنەوەی دروشمی (نە شەرقی نە غەربی) لە سەرەتای بە دەسەڵات گەێشتنیان تا ئەمڕۆ. سکرتێری گشتی سەرهەڵدانی جەنگی ڕوسیە لە بەرانبەر ئۆکراینی بە مەترسیدار زانی بە شێوەیەک کە ئەگەر ڕوسیە سەرکەوتن بە سەر ئۆکرایندا بە دەست بێنێ‌ و یا بە پێچەوانەوە جەنگ درێژە بکێشێ‌ ئەگەری هەیە ووڵاتانی دیکەش ڕاستەوخۆ لەو جەنگە تێوەبگلێن کە بە بەرین بوونەوەی، دوور نیە جەنگی جیهانی سێهەم دەست پێ بکا. لە بەشێک لە باسی هێرشی ڕوسیە بۆ سەر ئۆکراین مقاومەت و خۆڕاگری خەڵکی ئۆکراین خرایە بەرچاوی ئەندامانی پلۆنۆم و بەرز نرخێندرا.لە پێوەند بە باسە ناوچەییەکان باس لە ئاڵوگۆر لە پێوەندی ئەرێنی ووڵاتانی عەرەب لە گەڵ ئیسرائیل و پێکهاتنی پەیمانی ئیبراهیم و هەروەها دەست پێکردنی پێوەندیە سیاسیەکان لە نێوان چەند وولاتی عەرەبی لە گەڵ ئیسرائیل و بەربەستی زیاتر دروست کردن بۆ دەست تێوەردانەکانی ڕژیمی ئێران لە کاروباری ناوخۆیی ووڵاتانی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە راپۆرتی سکرتێردا تیشکی خرابوویە سەر. هەلومەرجی سیاسی لە ناوخۆی ئێرانداو زیاتر پەرەسەندنی ناکۆکیەکان و کێشەکانی پێکهاتەی دەسەڵاتی ئاخوندی، سەرەڕای یەک دەستبوونەوەی هەموو ئەهروم و پێگەکانی جێبەجێکاری(ئیجرایی)، دادوەری

 و یاسادانان (مەجلیس) لە چوارچێوەی دەسەڵاتی خامنەیی و بەردەوام بوونی گەندەڵی و دزی بەرفراوانی کاربەدەستانی دەسەڵات و فەرماندە پلە باڵاکانی سپای پاسداران. هەروەها پەرەسەندنی ناڕەزایەتیەکانی چین وتوێژەکانی گەلانی ئێران و پەرەسەندنی چالاکی ڕێکخراوە مەدەنی و فەرەهەنگیەکان، کرێکاریەکان، ئافرەتان، لاوان و بە تایبەت ناڕەزایەتی هاونیشتمانیانی کوردستان لە ڕاپۆرتی سکرتێری سازماندا باسی کرابوو. لە بەشێکی دیکە لە راپۆرتی سکرتێری گشتی هەلومەرجی سیاسی گەلی کورد لە پارچەکانی کوردستان بە تێکڕاو وەزعی جوڵانەوەی گەلی کورد لە کوردستانی ئێران و پێوەندی سازمانی خەبات لە گەڵ هێزو لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و بە تایبەت لە گەڵ حیزبەکانی کوردستانی ئێران خرابوونە بەرچاو. سکرتێری گشتی لە پێوەند بە هاوکاری و کاری هاوبەش لە گەڵ لایەنە سیاسەکانی کوردستانی ئێران لە سەر بنەمای ڕێزی بەرانبەرو گرینگی دان بە پرسی گەلی کورد لە کوردستانی ئێران و خەباتی یەکانگیر لە بەرانبەر ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی و دامەزرانی دەسەڵاتێکی سکولارو دیموکراتیک و گشتگیر کە هیچ پێکهاتەیێکی کۆمەڵگە نامۆیی لێ‌ نەکات پێداگری کردەوە.بەرێزیان هەر لەو بارەوە ڕایگەیاند لە کاری هاوبەشدا، ئامانجە سەرەکی و گشتیەکانی سازمانی خەبات و لایەنەکانی دیکە پێویستە لەبەرچاو بگیرێ‌ و نابێ‌ ویستی هیچ لایەنێک زاڵ بکرێ‌ بە سەر ئەو چوارچێوەو قەوارەیەی کە بۆ کاری هاوبەش پێک دەهێندرێ‌. سکرتێری گشتی سازمانی خەبات ووتی کاری هاوبەشی ڕاستەقینە لە سەر بنەمای خزمەت بە جولانەوەی مافخوازانەی گەلی ستەملێکراوی کورد و شۆڕشی ئازادیخوازی گەلانی ئێران لە ئامانجە بنەڕەتی و سەرەکیەکانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێرانە. کاک بابەشێخ لەپێوەند بە جوڵانەوەی سەرانسەریی گەلانی ئێران لە بەرانبەر ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی ئێران و ڕەوتی پەرەو پێشچوون و ناڕەزایەتیە بەرینە جەماوەریەکان، ڕوخان و لە ناوچوونی دەسەڵاتی ئاخوندی لە لایەن جەماوەری ئێران و بە پشتگیری هێزە تێکۆشەرە ڕوخانخوازو ئازادیخوزاەکان و بە نزیک زانی. لە پێوەند بە هاوپەیمانی و دۆستایەتی سازمانی خەبات لە گەڵ سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێران و شۆڕای میللی مقاومەتی ئێران وەک تەنیا ئاڵترناتیوی ڕژیمی ئاخوندی پێداگری کردەوە. جێگەی ئاماژەیە کە ئەندامانی سەرکردایەتی سازمانی خەبات سەبارەت بە ناوەرۆکی ڕاپۆرتی سکرتێری گشتی و نەزەرو بیرو بۆچوونی خۆیان خستە ڕوو و تیایدا گونجێندرا. لە کۆتاییدا چەند پرس و باسی ناوخۆیی سازمانی خەبات خرانە بەر باس و ئاڵوگۆر لە چەند ئەرک و بەپرسایەتی لە ئورگانەکانی سازماندا پەسەند کراو هەروەها لەدوای ڕاپۆرتی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی حەوتەمی سازمان و بە هۆی تەواو نەبوونی ئامادەکاریەکان بۆ بەڕێوەچوونی کۆنگرەی حەوتەم و چەند پرسی دیکە کاتی بەستنی کۆنگرەی ٧ حەوتەم بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی پلۆنۆم بۆ چەند مانگی دیکە دواخرا.

مەرگ و نەمان بۆ ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی سەرکەوی خەباتی مافخوازانی گەلی کورد و گەلانی ئێران

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران /کومیتەی ناوەندی

١٧ ی ڕەشەمی ١٤٠ ٠  کۆچی خۆری

٨ ی مارسی ٢٠ ٢٢ زایینی


2 ساڵ و 8 مانگ و 8 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 48 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەڕێوەچوونی پلۆنۆمی حەوتەمی کومیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوی کۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی پلۆنۆمی حەوتەمی کومیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوی کۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران