یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ئافرەتان لە بارەگای سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستان

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ئافرەتان لە بارەگای سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستان

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٠ ٢٢/٣/١١ بە بەشداری سکرتێری گشتی و ئەندامانی سەرکردایەتی و کادر و پێشمەرگە و لایەنگرانی سازمانی خەبات کوردستانی ئێران، ڕێ وڕەسمی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان بەڕێوەچوو.
ڕێ و ڕەسمەکە سەرەتا بە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڕزگاری و مافخوازی ژنانی جیهان و کوردستان دەستی پێکرد.
پاشان بەڕێز کاک بابەشێخ حسینی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات، بەم بۆنەوە پەیامێکی پێشکەش کرد.
سکرتێری گشتی لە باسی ڕۆژی جیهانی ئافرەتاندا، گرینگی ئەو ڕۆژەی شیکردەوە و چەوسانەی ژنی لە کۆمەڵگەی ئێران و کوردستان بە کارەسات زانی و ئاماژەی بەوەدا کە بە پێی قانون و بەرنامەو پەیڕەوی ئاخوندان کە سەراپا دژە ژنە، ڕۆژانە ئافرەت دەچەوسێندرێنەوەو زیندانی شکەنجە دەدرێن و وەک مرۆڤی پلە دوو ئەژمار دەکرێن.
بەڵام سەرەڕای بێ مافی و لە قەفەس خستنیان، کۆڵیان نەداوە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئافرەتان چالاکتر و بوێرانەتر دژی ئەو دەسەڵاتە وەستاونەوە. لە درێژەی باسەکەیان داØ› بەگرینگیەوە باسی لە هاتنی ئافرەتان بۆ ناو شۆڕش و بۆ ناو ڕیزەکانی سازمانی خەبات کرد و دەور و ڕۆڵیان لە بەرەو پێش چوون و هەوڵدانیان بۆ بەشداریان لە هەموو پێگەی سیاسی و ڕێکخراوەکانی سازمانی خەبات بەرز نرخاند.
دواترو لە درێژەی بەرنامەکەدا خاتوو ڕێزان شەهیدی پەنا ئەندامی دەستەی بەڕێوبەری، پەیامی ڕێکخراوی ئافرەتانی خەباتی پێشکەش کرد.
لە پەیامەکەدا باس لە گرینگی ٨ی مارس و ڕۆڵی ئافرەتان لە گۆمەڵگا و ئەرک و چالاکی ئەو ژنە چالاکوانانە کرا کە خەبات دەکەن لە پێناو و ماف و داخوازیەکانیان و ڕۆڵیان هەیە لە ڕێکخراوە گەلی ژینگە پارێزی و زمان و ژنان و بەرزنرخاندنی هەوڵەکانیان.
لە درێژەداو لە پەیامەکەیدا لەسەر پشتگیری ڕێکخراوی ئافرەتان لێیان دڵنیایی دا و ڕۆڵیانی بەرز نرخاند، بە وێستانەوەیان لە بەرانبەر ئەو زوڵمەی لێیان دەکرێت...
دواتر سروودێک بە ناوی ( مارشی ژن)
پشکەش کرا
پەیامی لاوانی خەبات لە لایەن بەڕێز ماردین زاهیدی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری، پێشکەش کرا
لە پەیامەکەدا ئاماژە بە کۆمەڵگەی کوردستان و ئێران بەهۆی هەندێک کەلتوور و بیرو هزری دواکەوتوانە هەم لەسەردەمی شاو هەم لە سەردەمی ڕژیمی ئاخوندی، سەبارەت بە ئافرەتان و هەروەها یاسای پیاو سالاری و کووشتن و چەوسانەوەیکرد.
یاسای ڕژیمی بە ڕێگە خۆشکەر زانی بۆ پێشێلکردنی مافی ئافرەتان.
دواتر ڕێ و ڕەسمەکە بە پەزیرای لە ئامادەبوان کۆتای هات.


2 ساڵ و 8 مانگ و 10 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ئافرەتان لە بارەگای سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستان

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ئافرەتان لە بارەگای سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران