پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پەیامی رێزدار کاک بابەشێخ حوسێنی بەرێوەبەری گشتی بە بۆنەی سی و شەشەمین سالرۆژی دامەزرانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

پەیامی رێزدار کاک بابەشێخ حوسێنی بەرێوەبەری گشتی بە بۆنەی سی و شەشەمین سالرۆژی دامەزرانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

بە بۆنەی 5ی خەرمانان 36 مین ساڵرۆژی دامەزرانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران گەرمترین پیرۆزبایی بە رۆحی بەرزی شەهیدانی سازمانی خەبات و مامۆستا سەید جەلال حوسەینی رێبەرو دامەزرێنەری سازمان، کەس و کاری سەر بەرزی شەهیدان، زیندانیانی خۆراگر لە چاڵەرەشەکانی ڕژیمی ئاخوندی، پێشمەرگە بە باوەرەکان و ئەندامانی تێکۆشەری

بە بۆنەی 5ی خەرمانان 36 مین ساڵرۆژی دامەزرانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران  گەرمترین پیرۆزبایی بە رۆحی بەرزی شەهیدانی سازمانی خەبات و مامۆستا سەید جەلال حوسەینی رێبەرو دامەزرێنەری سازمان، کەس و کاری سەر بەرزی شەهیدان، زیندانیانی خۆراگر لە چاڵەرەشەکانی ڕژیمی ئاخوندی، پێشمەرگە بە باوەرەکان و ئەندامانی تێکۆشەری سازمانی خەبات و جەماوەری وەزالەهاتوی کوردستان پێشکەش دەکەم.
ئەمسال لە کاتێکدا 5ی خەرمانان جێژن دەگرین کە جیهان و ناوچەکە بە هەلومەرجێکی حەستەمی سیاسیدا تێ دەپەری و بلوک بەندی وولاتانی خاوەن هێزی جیهان بەرەو گۆرانکاری دەچێ و  وولاتانی ناوچەکە بە پێی‌ قازانج و بەرژەوەندی سیاسی یان بەرەو بلۆک بەندی تازە هەنگاو هەڵدەگرن.  
ئەو ئاڵوگۆرە سیاسیانەی کە لە ئەنجامی هەڵەبوونی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا وبە جێ‌ هێشتنی عێراق بە تایبەت و مەیدان چۆڵ کردن بۆ رژیمی ئاخوندی ئێران هاتوونە ئارا وای کردووە تا ئەو رژیمە بە کەیفی خۆی دەست بخاتە کاروباری ناوخۆی عێراق و بە بێ‌ سڵەمینەوە دەست بکات بە پەرەپێدانی ترۆریست لە ناوچەکەدا.
لە ئێستادا جۆرێک لە هاوپەیمانی لە نێوان رژیمی ئێران، تورکیە، سوریە، عێراق و روسیە دەستی پێکردوە کە ئەگەر ئەو هاوپەیمانیە بەردەوام بێ‌، گەلی کورد و بە تایبەت رەوتی دیموکراسیخوازی و ئازادیخوازی لەناوچەکەدا تووشی  زیانی سەرەکی دەبێ‌ و لە بەرانبەردا ئەمریکاو وولاتانی رۆژئاوایی دەکەونە هەلومەرجێکەوە کە یا دەست لە قازانج و بەرژەوندیەکانیان لە ناوچەکەدا هەڵبگرن و بە کردەوە مەیدان بۆ رژیمی ئاخوندی و روسیە چۆڵ بکەن و یا پشتی گەلی کورد و هێزە دیموکراسیخواز و ئازادیخوازەکان لە وولاتانی ناوچەکە بگرن و لە بەرانبەر رژیمی سەرەڕۆی ئاخوندی ئێران پشتگیری شورای میللی مقاومەتی ئێران بکەن و لە ناوەندە نێودەوڵەتیەکان بە رەسمی بیناسن.  
ئاشکرایە سەرهەڵدانی داعش وەک مەترسیدارترین هێزی ترۆریستی ، یەکێکی دیکەیە لە کێشە ئاڵۆزەکانی جیهان و ناوچەکە، کە هێزە جیهانیەکانی بە خۆوە سەرقاڵ کردوەو پانتایی کاری ئەو هێزە ترۆریستیە وولاتانی رۆژئاوایشی گرتۆتەوە. جێگەی داخە لە ژێر ناوی دژایەتی داعش مەیدانی زیاتر بە رژیمی دەسەلاتدار لە ئێران دراوە تا بەرنامەو سیاسەتە ئاژاوە گێرییەکانی لە ناوچەکەدا پەرە پێ‌ بدات لە کاتێکدا بەرنامەکان و سیاسەتی ئاژاوەگێری و هەوڵەکانی رژیمی دەسەلاتدار لە ئێران بۆ ناردنە دەرەوەی ئینقلابی خومەینی بۆ وولاتانی ئیسلامی و هەروەها پشتیوانی لە ترۆریزمی نێودەوڵەتی  گەلێک مەترسیدارترە بۆ سەر هێمنایەتی جیهانی و ناوچەیی.

هاونیشتمانانی تێکۆشەر!
هۆگرانی رێبازی پیرۆزی سازمانی خەبات!
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران وەک یەکێک لە هێزە دیارەکانی جولانەوەی مافخوازانە لە کوردستانی ئێران هەر لە سەرەتای کارو چالاکی سیاسی و تەشکیلاتی خۆیەوە کاری بۆ پێکەوە ژیانی بیرو باوەرە جیاجیاکان لە کوردستان، لە پێناو دامەزراوەیی و بەرەو پێش بردنی نیشتمان و ئاسودەیی دانیشتوانی کردوە و هەر لەو پێناوەدا دەیان جار پێشنهادی هاوکاری و کاری هاوبەشی لە نێوان هێزە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران کردوە، ئەگەر چی هەنگاوەکانی پێشوو سەرکەوتوو نەبوو. بەلام جێگەی هۆمێدە کە لە ئێستادا هێزو لایەنەکانی کوردستانی ئێران لە هەوڵدان سەرەتایێکی کاری هاوبەش دەست پێ‌ بکەن هەر لەو چوارچێوەدا 6 لایەنی کوردستانی ئێران لە کۆبونەوەی دەورییدان بۆ دۆزینەوی میکانیزمی هاوکاری و کاری هاوبەش. سازمانی خەبات بە گرینگیەوە بەشداریی لەو کۆبونەوانەدا دەکات و لە پێناو سەرکەوتنی کاری هاوبەش و تەبایی زیاتر لە نیوان هێزو لایەنەکانی کوردستانی ئێران بۆ روبەرووبونەوە لە بەرانبەر سیاسەتە شوومەکانی رژیمی ئاخوندی و روخان و لە ناوچوونی ئەو رژیمەو دەستەبەرکرانی مافەرەواکانی خەڵکی کوردستان هەموو تواناکانی دەخاتە کار.

هەر لەو چوارچێوەداو لە پێناو بردنەپێشی جولانەوەی مافخوازانەی خەڵکی کوردستان و بزوتنەوەی ئازادیخوازانە لە بەرانبەر رژیمی ستەمگەری ئاخوندەکان لە ئێران، ئەرکی هۆگرانی رێبازی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بردنە پێشی هەرچی زیاتری ئەو شۆرشە رەوا و پیرۆزەیە کە لە مێژووی مرۆڤایەتی کەمتر شۆرشی ئەوەندە پیرۆز و گەورە بیندراوە. لەو پێناوەدا پێویستە ئەندامانی سازمانی خەبات لە هەموو هەل و دەرفەتێک کەلک وەرگرن بۆ بردنە پێشی ئامانجە بەرزەکانی شەهیدان و ریبازەکەیان و تا سازمانی خەبات بتوانی ئەرکی گەورەتر وبەرچاوتر لە جولانەوی مافخوازانە و ئیدارەکردنی کوردستان لە داهاتویێکی نزیکدا لە ئەستۆ بگرێ‌. سازمانی خەبات پێویستی بە تواناو کاری هەموو ئەندامانی دڵسۆزی دێرین و ئێستای هەیە، سازمانی خەبات رەنج و ماندوو بوونی هەموو بەریزێک کە تەنانەت ماوەیەکی کەمیش لە ریزەکانی سازماندا تێکۆشاوە بە گرینگ دەزانی و باوەری وایە ئەو ریبازە سەرمایەو شانازی تێکراییە. هەر لەو چوارچێوەدا رێز بۆ هەموو ئەو تێکۆشەرانە دادەنێ‌ کە لە دوور و نزیک خزمەتیان بە سازمانی خەبات کردوەو ئیفتخارو شانازیان بۆ دروست کردوە. داوا لە هەموو تێکۆشەرانی لە مێژینەی سازمان دەکەم کە بە گیانێکی نۆی و بە بریارێکی نوێ‌ بێنە مەیدانی کارو تێکۆشان و بە هەر شێوەیەک و هەرچۆن دەتوانن کار بۆ رێبازەکەیان وەک یادگاری شەهیدان، رێبازێکی بێ‌ پەڵەو کەم هەڵەی کوردایەتیە بکەن.

بە نۆبەی خۆم رێزم بۆ ماندوو بوونی دانە دانەی ئازیزان هەیەو بۆچوون و نەزەرەکانیان بە گرینگ و بە نرخ دەبینم و دەزانم و  هەر ئەوەیان لێ‌ چاوەروان دەکەم کە وەک هەمیشە لە سەر رێبازی شەهیدان  و مامۆستا سەید جەلال حوسەینی و باقی دامەزرێنەرانی سازمانی خەبات بەردەوام بن. بێگومان داهاتویێکی گەش چاوەروانی سازمانی خەبات و هاورێبازان و هۆگرانی دەکات و هەموو پێکەوە دەتوانین ئەو داهاتوە گەشە نزیک بکەینەوە.
لە گەڵ سلاو درود بۆ هەموو هاوسەنگەرانم لە ناوخۆی ئێران و پێشمەرگە نەبەزو خۆراگرەکان و تێکڕای هاوباوەرانم لە ریزەکانی سازمانی خەبات و بە ئیمان بە گەیشتن بە ئازادی ورزگاری و روخانی رژیمی ملهوری ئاخوندی.
 لە گەڵ پیرۆزبایی دووبارەم بە بۆنەی جەژنی 5ی خەرمانان یادی 36مین ساڵرۆژی دامەزرانی سازمانی خەبات کە بێ‌ هەڵەو پاک و نیشتمانی و نەتەویی و دڵسۆزی کوردە.

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
بەرێوەبەری گشتی
بابەشێخ حسێنی 
4ی خەرمانانی 1395


8 ساڵ و 2 مانگ و 27 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 51 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی رێزدار کاک بابەشێخ حوسێنی بەرێوەبەری گشتی بە بۆنەی سی و شەشەمین سالرۆژی دامەزرانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

پەیامی رێزدار کاک بابەشێخ حوسێنی بەرێوەبەری گشتی بە بۆنەی سی و شەشەمین سالرۆژی دامەزرانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران