رۆژی یەکشەممە ۲۹ی رەشەمەی ١٤٠ ٠ ی ک خ، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردانی نیشتەجێی ناوچەی ئۆستفۆڵد و ناوچەکانی دیکەی وەڵاتی نۆروێژ، رێوڕەسمی ئاگری نەورۆزی کوردەواری لە شاری سارپسبۆرگ بەرێوەچوو.
لەو رێورەسمەدا پەیامی دەستەی بەرێوەبەری ئاگری نەورۆز لە ئۆستفۆڵد لەلایەن کاک شەعبان نێروەیی خوێندرایەوە. پاشان چەندین شیعر و پەخشانی تایبەت بە پیرۆزی نەورۆزی کوردان لەلایەن بەشدارانەوە خوێندرایەوە.
دواتر لەلایەن چوار خاتوونی لاوەوە ئاگری نەورۆز لە نێو چەپڵە و خۆشی بەشدارانی رێوڕەسمەکە کرایەوە.
دوا بڕگەی رێوڕەسمی نەورۆز هەڵپەرکێ و شایی بوو کە بۆ ماوەیەک زۆر درێژەی هەبوو.
شایانی باسە کاک عەبدوڵا قادری بەرپرسی کۆمیتە و ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات بەشداری رێوڕەسمی نەورۆزیان کرد.