پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

دەستبەسەر کردن وسەپاندنی سزا بۆ سەر چەند هاووڵاتی کورد لە شارەکانی کوردستان

دەستبەسەر کردن وسەپاندنی سزا بۆ سەر چەند هاووڵاتی کورد لە شارەکانی کوردستان

خەباتمێدیا: بە پێی سەرچاوەی هەواڵەکان ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی خاکەلێوە، هاووڵاتیەێکی کورد بە ناوی "هوشیار محەممەدی" خەڵکی سنە، بانگ کرایە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بە هۆکاری نادیار دەستبەسەر کرا و تا ئێستە شوێن و چارەنوسی نادیارە.
لەلایکی دیکەوە،ڕۆژی چوارشەممە ۳ی خاکەلێوە هاووڵاتێکی کورد بە ناوی "نەعیم محەممەد پوور" خەڵکی گوندی "تەنگیسەری" سەر بە شاری سنە چالاکی مەدەنی و کلتوری بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کراوە پاشان بە هۆی بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی جێژنی نەوروز دەستبەسەر کرا.
هەروەها لە هەمان ڕۆژدا،هێزە سەرکوتگەرە بە ناو ئەمنییەکانی ڕژیم سێ هاووڵاتیان بە ناوەکانی "ئەحمەد خان محەممەدلوو"، "محەممەد خان محەممەدلوو" و "ئەمیر ئەحمەدلوو" خەڵکی شاری سەڵماس، بە هۆی هەمان تاوان دەستبەسەر و شکەنجە و سوکایەتیان پێ کرا.
لە شاری ورمێ ش، هاووڵاتێکی کورد بە ناوی "ئەمین خورشیدی" خەڵکی گوندی "نێرگی" سەر بە شاری ورمێ مەترسی لە سێدارەدانی لە زیندانی ورمێ لەسەرەو وێ دەچێت تا چەند ڕۆژی داهاتوو لە سێدارە بدرێ.
لە شارێکی دیکەی کوردستان هاووڵاتییەک بە ناوی "هاشم خۆران" کوڕی "عوسمان" خەڵکی گوندی "ئالیان" سەر بە شاری شنۆ لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەو شارە لە لایەن دادوەری ڕژیم "ڕەزایی" بە تۆمەتی هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردیەکانی دژبەری ڕژیم سزای ٣٠  مانگ زیندانی بەسەردا سەپا و بە دانانی بارمتەی 500 ملیونی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
بە پێی سەرچاوەیێکی دیکە،ڕۆژی پێنجشەممە هونەرمەندێکی ناسراو بە ناو "عادڵ نادری" خەڵکی شاری "سەوڵاوا" بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کراو بە شێوەی کاتی دستبەسەر کرا و پاشان دوای بەڵێننامە بە ناوەڕۆکی بەشداری نەکردن لە هیچ ڕێوڕەسمێکی کوردی ئازاد کرا.
ساڵانە سەدان کەس بە تۆمەتی سیاسی و هەروەها تاوانی پەیوەندیدار بەخەسارە کۆمەلایەتییەکان و پێوەندی دان بە حیزب و لایەنە سیاسییەکان دەستبەسەرو شکەنجە دەدرێن.


2 ساڵ و 7 مانگ و 27 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 57 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دەستبەسەر کردن وسەپاندنی سزا بۆ سەر چەند هاووڵاتی کورد لە شارەکانی کوردستان

دەستبەسەر کردن وسەپاندنی سزا بۆ سەر چەند هاووڵاتی کورد لە شارەکانی کوردستان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران