خەبات مێدیا: شێوەیەکی نوێ بۆ بەتاڵ کردنی گیرفانی خەڵک:
رژیمی ئاخوندی بەمەبەستی دزی زیاتر لە خەڵک هەولی لابردنی پارەی دابین کراوی حکومی (یارانە) لە سەر دەواودەرمان ئەدا . بە وتەی کارناسان و کاربەرێکەرانی خودی ڕژیم ، هەڵکشانی نرخەکان بۆ 5تا7 بەرانبەر زیاد ئەکات . ،ئەوەش لە کاتێکدایە کە بە وتەی سەرچاوە حکومیەکان ئێستاش نەخۆشەکان بە نرخێکی سەرسوور هێنەر دەواودەرمان دابین ئەکەن و تەنانەت توانای دابین کردنی درمانی ئاسایشیان نیە. دوای بەرز بونەوەی 5تا7بەرانبەری نرخەکان، ماناێکی تری نییە جگە ڵەوەی کە خەڵک ناچارن بە مردنی خۆیان رازی بن. ئەم کارە بەمانای ڕژانی پارەی سەرسورهێنەری خەڵک بۆ ناو گیرفانی مافیاکانی ژێردەستی خامنەیە. بەڵام خامنەیی دەزانێ ئەم دزیانە وەک تیخی دوسەرەیە و لە بارودۆخێک کە نزیکە لە تەقینەوەی کۆمەڵگا وەک رابردوو کە بەرز بونەوەی نرخی بەنزین لە خەزەڵوەری 98 نارەزایەتی درووست کرد سیاسەتی قوڕاوی کردنی ئاوی لەبەرچاو گرتووە. بەرپرسی یەکەمی سازمانی دەواوخۆراکی ڕژیم رایگەیاند(لە بوجەی ساڵی 1401پارەی دابین کراوی حکومی لابردراوە)و بە جێگای(هێندێک خزمەتگوزاری بۆ رێکخراوەکانی بیمە دابین دەکرێ)کە گۆیا خەڵک و نەخۆشەکان دڵخۆشیەکیان پێ بدرێ کە سەرەڕای بەرزبونەوەی 5تا7بەرانبەری نرخەکان ، بەجێگای ئەوە رێکخراوەکانی بیمە قەرەبوی دەکاتەوە! بەڵام لەحەقیقەت رێکخڕاوەکانی بیمە یەکێکە لە گەورەترین دەزگاکانی دزی لەژێر دەست مافیاکانی ماڵی خامنەیدایە،کە بە ئەم شێوە دەڵێن سێ گۆشە خواردنی ئاخوندەکان،کە تەنیا دەیانهەوێ بە دڕۆیەکی گەوڕە ،لەتوڕەیی خەڵک کەم بکنەوەو ڕێگایەک بۆ دزی کردن لە گیرفانی خەڵک بدۆزنەوە.