شاندەکانی دانوستانی ئۆکراین و رووسیا رۆیشتن بۆ تورکیە تاوەکوو لەسەر ئاگربڕی شەڕ قسە بکەن.
کیێف دەیهەوێ بە بێ پێدانی هیچ ناوچەیک بە رێکەوتن بگات.
چارەنووسی ناوچەکانی سەربەخۆیی خوازی رۆژهەڵاتی ئۆکراین کە روسیا لەساڵی 2014بە خاکی خۆی زیادی کردبوو یەکێک لە خاڵە دژوارەکانی ئەم دانوستانە بوو.
ولۆدیمر زلنسکی سەرۆک کۆماری ئۆکراینیا رایگەیاندوە ئامادەیە تا وەکو لانیکەم بە یەکێک لە خواستەکانی سەرەکی روسیا رازی ببێت لەپێوەند بە گەرەنتی پەیوەست نەبوونی ئۆکراین بە ناتۆ .
دیمیترۆ کولبا وەزیری دەرەوەی ئۆکراین سەبارەت بە دانوستان لە ئێستانبۆڵ وتی..ئێمە سەبارت بە خەڵک زەوی یان دەسەڵات موعامەلە نەکەین .
هەروەها لە میدیای نەتەوەیی ئۆکراین وتی لەم دانوستانە رێکەوتن بۆ چارەسەر کردنی بابەتەکانی مرۆڤ دۆستانە ،بەرنامەی لانیکەمی ئێمەیە و هەروەها گەیشتن بە ئاگربڕ ، بەرنامەی سەرەکی وەڵاتە.
وادیم دنیسنکۆ..راوێژکاری وەزارەتی وەڵاتی ئۆکراین دەڵێت کە گومانم هەیە بەرەو پیشچوونێک درووست بێ.
یەکێکی تر لە لیپرسراوانی پلە بەرزی وزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش سەبارەت بە گومانی بەرەوپێش چوونی دانوستانەکان وتی کە ولادیمر پووتین سەرۆک کۆماری روسیا وادیار نیە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ رێکەوتن بکات.
لە هەمان کاتدا دمیتری پسکۆف، راوێژکاری کرملین وتی کە دانوستانەکان تا ئێستا هیچ بەرەوپێشچوونێکی سەرەنج ڕاکێشی نەبووە،بەڵام بەردەوامی گرینگە.