خەبات مێدیا ئەزیەت وئازاری کاسبکارانی سووتەمەنی ستەم لێکراوی بەلوچ بەدەستی سپای پاسدارانی تروریست لە شارستانی سەراوان سەربە پارێزگای سیستان وبەلوچستان هەروا دڕێژەی هەیە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاواتودی سپا لە ساڵانی ڕابردوو،بە تەقەکردنی بێ قانونی لەرووی کاسب کارانی سوتەمەنی،هەروەها دەست بەسەرداگرتن وبەئاگردانی ماشین وماتورەکانیان،هەڵکەندنی قووڵکە لەڕێگەی هاتووچۆدا، گرتن،دەست بەسەرداگرتنی دارایی،کوشتن و لێدان، کاسبکارانی سوتەمەنیان بەزاڵە هێناوە وپێشگیریان لە وەدەست هێنانی بژێوی ژیانییان کردوە.
ڕاپورتەکان لەکاتێکدا باس لەئازاروکوشتنی کاسبکارانی سوتەمەنی بەلوچ دەکەن کە هەژاری وبێکاری لە نێو شارۆمەندەکان بەهۆکاری نەشیاوی بەرپرسانی رژیمی ئاخوندی وهەڵاواردنی سیستماتیک لە پارێزگای سیستان وبەلوچستان لەلوتکە دایە.
هەرچەند کە کاسبکاری سوتەمەنی کارێکی فەرمی نییەو مەترسی لەسەرە و شیاوی شارومەندانی بەلوچ نییە،بەڵام گەندەڵی بەرپرسانی رژیم و هەژاری وبێکاری بۆتە هۆکاری ئەوەیکە هاووڵاتیان بەناچار بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانیان خەریکی کاری مەعامەلەی سووتەمەنی بن.