پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پەیامی ڕێزدار سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی 10ی خاکەلێوە

پەیامی ڕێزدار سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی 10ی خاکەلێوە

١٠ ی خاکەلێوە یادی ٧٥ مین ساڵرۆژی شەهادەتی پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕێیانی به‌‌‌رز و بەڕێزبێ‌ گه‌‌‌لێک ڕۆژی رۆژی تاڵ و ماتەمین لەمێژووی گەلی کوردا هەن کە دەرخەری کارەسات و دەرخەری ستەمی دژمنی قین لە دڵو ناپەسەندو دزێو و دڵڕەشە. ئه‌‌‌و ڕۆژانه‌‌‌ی که‌‌‌ بیرهێنانه‌‌‌وه‌‌‌یان ئازارهێنه‌‌‌ره‌‌‌ و تاسه‌‌‌بارمان ده‌‌‌کا. بەڵێ‌ ١٠  ی خاکەلێوە یەکێکە لەو ڕۆژە پڕ له‌‌‌ ئازارانە بۆ نەتەوەی کورد،‌ کە هەم دەرخەری دڕندەیی و حەق نەبیستی و شەڕەنگێزی و غەدداری دژمن و هەمیش دەرخەری خەیانەتی نیشتمانفرۆشی ژمارەیەک بە ناو کورد بوو، کە بە داخەوە تا ئێستاش و لە دوای ٧٥ ساڵ خائینان و خۆفرۆشان بەردەوامن لە خەیانەتکاری لە ناو گەلی کۆمەڵگەی کوردەواریدا. ١٠ ی خاکه‌‌‌لێوه‌‌‌ ئەو رۆژەیه‌‌‌ کە پێشەوا قازی محەممەد سەرۆک کۆماری کوردستان و حەمە حسین خانی سەیفی قازی و ئەبولقاسمی سەیفی قازی لەدوای بە ناڕەوایی مەحکوم بوونیان بە ئێعدام، لە دوو جەلەسە و دانیشتنی دادگای فەرمایشی،تەنیا لە بەر کورد بوونیان، بە داخەوە بە دەستی دژمنانی کورد و حکومەتی حەمەڕەزا شا لە چوارچرای مەهاباد لە سێدارە دران. ئیعدامی قازی محەممەد و هاوڕێیانی هەڵگری پەیامی خۆراگری و مل کەچ نەکردن بۆ دژمنی دڵ پڕ لە قین و دەرخەری ئازایەتی و نەبەردیی و کۆڵ نەدانە تا دوا هەناسە. هەمیشە دووژمن و داگیرکاران شکست و ریسواییان بۆ دەمێنێتەوه. بە ئێعدامی سەرۆک کۆماری کورد قازی محەممەد، دوژمن بە خەیاڵی خاوی، کۆتایی بە هەوڵی گەلی کورد بۆ وەدەست هێنانی مافەکانی دەهێنێ، بەڵام لە حەقیقەت دا ئیعدامی ئەو سەروەرانە نەتەنیا گەلەکەمانی لە هەوڵدان بۆ گەیشتن بە مافە رەوا نەتەوەییەکانی چاوترسین و سارد نەکردەوە، بەڵکوو ئەو رووداوە لە قوڵایی زامی لە کیس چوونی پێشەوا و هاورێیانی پەیامێکی گرینگی گەیاندە خەڵکی کوردستان کە سەروەران لە بەرانبەر ستەم و شکەنجە سەریان نەوی نەکردو گیانبازی وشەهادەتیان هەڵبژارد. بێگومان ناو و یاد و پەیامی ئەو تێکۆشەرانە بۆ هەتاهەتاییە بە زیندوویی ده‌‌‌مێنێتەوەو هەروەها وانەی خۆراگری و نەسرەوتنیان تا سەرکەوتن بە گوێی نەتەوەکەماندا داو بە گیان بازیان و شەهادەتیان ئەو پەیامەیان پێداین کە بە بەڵێنی دژمنانی نیشتمان و دژمنانی گەل باوەڕ نەکەین. پەیامێک کە دەبێ‌ دەرسی لێ‌ وەرگرین و لێوەی فێربین کە دڵخۆشکردن بە پێکەنینی دژمن و هەوڵ بۆ دانوستان لەگەڵ دەسەلاتی دیکتاتۆری ئاخوندی ئێران پێچەوانەی ڕێنۆێنی وانەو دەرسەکانە کە دەبێ‌ و دەبوو لە پێشەواوه‌‌‌ فێری بین.

بابەشێخ حوسەینی ١٠  ی خاکەلێوەی١٤٠ ١ کۆچی خۆری


2 ساڵ و 7 مانگ و 22 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 51 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی ڕێزدار سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی 10ی خاکەلێوە

پەیامی ڕێزدار سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی 10ی خاکەلێوە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران