هه‌ینی 

8 پووشپه‌ڕ2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بەرجام و کێشەکانی بەردەم ڕێکەوتن

بەرجام و کێشەکانی بەردەم ڕێکەوتن

جۆزێف بۆڕڵ بەرپرسی سیاسەتی دەڕەوەی یەکێتی ئورووپا لە دوای گەڕانەوەی سەفەرەکەی بۆ کەنداوی فارس وتی: ڕێکەوتنی ناوکەیی کۆتایی پێ هاتووە.بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەڕانسە 8ی خاکە لێوە، جۆزێف بۆڕڵ، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئورووپا ڕۆژی دووشەممە 8ی خاکەلێوە وتی، وتووێژەکانی نێوان هێزە جیهانیەکان و ڕژیمی ئێران لەسەر زیندوو کردنەوەی ڕێکەوتنی ناوکەیی 2015 کۆتایی پێ هاتووە و ڕژیمی ئێران لە دوای زاڵ بوون بەسەر ڕێگریەکانی ڕووسیا، لەمپەری دروست کردووە.ناوبراو هەروەها بە نوێنەرانی پاڕلەمانی ئورووپای وت: وا دەر دەکەوێت کە دوو هەفتە لەوەپێش، تا ڕادەیەک نزیک بووین لە ڕێکەوتن کە ڕووسیا لەمپەری لەبەردەم ڕێکەوتنەکەدا دروست کرد، هەروەها باسی لەوەش کرد کە، ڕووسیا دەیویست پێش بە پووچەڵ کردنەوەی گەمارۆ نەوتیەکانی ئێران بگرێت، چونکە ئەگەر ڕژیم دەست بە بەرهەم هێنانی نەوت بکات، هەناردە لە بازاڕەکانی جیهان ڕوو لە زیاد بوون دەکات و ئەوەش بە قازانجی رووسیا نابێت.
لە دوای ئەوەی ڕۆژئاوا گرەنتی دا لە پەیوەند بە بازەرگانی ڕووسیا لەگەڵ ڕژیم ، مۆسکۆ پاشەکشەی لە ناڕەزایەتیەکەی خۆی کرد. بەڵام جۆزێف بۆڕڵ دەڵێت ئێستا ئێمە بابەتگەلێکی دیکەمان هەیە کە لە کۆتاییدا بەشێک لە بەرجام نین. ئەوانەش باسی لاوەکی وەکوو دۆخی سپای تیرۆریستی پاسدارانی ڕژیمی ئێرانە.
ئەم بابەتەش ئاماژەی بە ڕژیمی ئێران کرد کە داوای لە واشنگتۆن کردوە کە سپای تیرۆریستی پاسداران لە لیستی تیرۆری ئامریکا دەر بێنێت.
هەروەها حەفتەیەک پێش ئێستا وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، خوازیاری ئەوەیە ئامریکا گرەنتی ئەوە بە ڕووسیا بدات کە لەگەڵ ڕێکەوتنی بەرجام، گەمارۆ جیهانیەکانی دژ بە ڕووسیا کە بەهۆی هێرشی ئەو وڵاتە بۆ سەر ئۆکڕاین روویدا ، کاریگەری لەسەر ڕێکەوتنی ڕووسیا و ڕژیم دروست نەکات.
لە دوای ئەو بابەتە، کێشە لەنێو مۆرەکانی ڕژیم دروست بوو کە دۆخی کۆتایی بەرجام فێڵی ڕووسیەکانە و هۆکاری دواکەوتنی وتووێژەکە، زیادەخوازیەکانی مۆسکۆیە .
هەڵبەت هیچ کەسێک جوابی ئەم دژایەتیەی نەدیتەوە کە فێڵی ڕووسیەکان تەنیا یەک حەفتەیە هاتووەتە سەر مێز، لە حاڵێکدا کە کۆتایی هاتنی بەرجام و چەقینی ڕژیمی ئاخوندی لە قوڕ لەسەر ئەوە ساڵێک پێش ئێستا لە ویەن دەستی پێکرد و دەوری هەشتەمی وتووێژەکان هەتا ئێستا نەیتوانیوە ئەو شتەی ناویان ناوە تەرمی بێ گیانی بەرجام جێ بەجێ بکرێت.
دیارە کە ئەو تەپ و تۆزەی بووەتە هۆی پیس بوونی دۆخەکە ، نە لە مۆسکۆیە و نە لە واشنگتۆن، بەڵکوو لە شوێنێکی دیکە هەڵدەستێتØ› بەڵام ئەو لایەنەی کە بەردەوام خەریکی فێڵ کردنە و لە ویەن یاری مشک و پشیلە دەکات، خودی ڕژیمە، واتە سەرەکی ترین شوێن کە دووکەڵی لێ هەڵدەسێت بەیتی ڕێبەری ڕژیمی ئاخوندیە!
ئەم تەپ و تۆزە هەر ئەو سنوورە سوورەی ڕژیمە کە زۆر جار لە زمانی پلە باڵاکانی ڕژیم، لە خودی خامنەیی هەتا ئەمیر عەبدوڵڵەهیان و ... دەبیسترێت. بەڵام تەنانەت دیار نیە ئەم سنوورە سوورانە چ شتگەلێکن و تەنانەت جارێکیش بەرپرسێکی فەڕمی ڕژیم بەشێوەیەکەی گشتی باسی لەو سنوورانە نەکردووە و تەنیا قسەگەلێکی گشتی و نا پێویست دەکەن.
شایەنی باسە کە هەر لەسەر بابەتی وتووێژەکانی ڕێکەوتنی بەرجام، ڕاگەیاندنەکانی ئیسڕاییل (ها ئارتێس) ڕاپۆرتێکی بڵاو کردووەتەو کە لە بەردەوامی ناکۆکیەکان لە شاندی وتوویژی ئامریکا لە بەردەوامی وتووێژەکانی بەرنامەی ناوکەیی ڕژیمی ئێران لە ویەن دیپلۆماتکارێکی پێشوی ئەو وڵاتە هاتنەدەرەوەی خۆی لە وتووێژەکان ڕاگەیاند.
جێی ئاماژەیە کە دەن شاپیرۆ، دیپلۆماتکاری دەست لەکار کێشاو لە هەیئەتی وتووێژەکانی ئامریکا لە ویەن، لە دەوڵەتی ئۆباما وەکوو سەفیری ئامریکا لە تێل ئاویب کاری دەکرد.
ناوبراو بۆ ماوەی حەوت مانگ لە هەیئەتی وتووێژی ئامریکا وەکوو کارمەندێکی تایبەتی و ڕاوێژکاری باڵای بایدەن کاری دەکرد.
پێش ئەوەش ڕیچارد نفیو و دوو دیپلۆماتکاری دیکە لە هەیئەتی وتووێژی وڵاتی ئامریکا لە وتووێژەکانی ئامریکا لە ویەن دەستیان لەکار کێشابوویەوە. واڵستریت ژۆڕناڵ لەسەر زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سەر ڕەوتی وتووێژەکانی ویەن نوسیبوی:
کاتی وتووێژەکانی بەرجام لەگەڵ ڕژیمی ئێران گەیشتووەتە خاڵی هەستیار، لە شاندی وتووێژەکانی وڵاتی ئامریکا لەسەر پێدا گیریەکانی ڕژیم و کاتی چوونە دەرەوە لە تەحریمەکان، ناکۆکی زۆری لێ کەوتەووەتەوە.


2 ساڵ و 2 مانگ و 28 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 12 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەرجام و کێشەکانی بەردەم ڕێکەوتن

بەرجام و کێشەکانی بەردەم ڕێکەوتن

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران