سەروەری گەل شەهید عوسمان عەبوو
ساڵی ١٣٤٥ لە گوندی ئاختەتەری ناوچەی بۆکان لە دایک بووە
بنەماڵەی کوردی کورد پەروەری شەهید عوسمان لە ژیانی نەدارانە و کوردانەدا بۆ بێشکەی عاملاندن و زانکۆیی بارهێنانی شەهید عوسمان و دەرسی خۆڕاگری لە بەرانبەر هەر کۆسپێک دا فێرکرد. شەهید عوسمان هێشتا لاوێکی کەم تەمەن بوو دەیویست بتوانێ باشتر هۆی بنەڕەتی کەماسییەکانی کۆمەڵگەکەی بناسێت و بزانێ چین و چۆن لەناو دەچن.
بە داخەوە شەهید عوسمان نەیتوانی بە شێوەی پێویست لە خوێندن و مەکتەب چێژ وەرگرێ و گەشە بکات. بەڵام هەر بە تاسەی زانستەوە بوو.. لە ساڵی ١٣٥٩ دا ڕیزی پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات وەک ڕیزێکی پاک و پڕ لە فیداکاری بۆ بەربەرەکانی داگیرکەرانی کوردستان هەڵبژارد و چەکی شەرەفی کردە شان. ئەوجا زانی ئەوەیە خەبات دژی ملهۆر و داگیرکەر و چەوسێنەر.
شەهید عوسمان خەباتی خۆش دەویست، وای خۆش دەویست کە ئامادە بوو بۆ پاراستنی بوون و مافی سازمانەکەی بەگژ هەر چەشنە بەرچاو تەنگێک دا بچێتەوە. دەمە تەقەی شەهید عوسمان و حەسەن بازوکا، دوای مەرگی پڕ لە شانازی ئەو دوو شەهیدە سەرەڕای هەموو فیداکارییەک ئەو مەبەستە باشتر دەسەلمێنێت و لە سەر دڵان دەچەسپێ، شەهید عوسمان قوتابییەکی مامۆستا وریا بوو، لە سەفەری شانازی خولقێنی یەک شەوەدا لێی جیا بوونەوە و لەگەڵی ڕۆیی بەرەو مەنزڵی دوایی و لە ڕۆژی ١٦ی خاکەلێوەی ١٣٦١ی کۆچی خۆری دا لە دوای شەڕێکی سەخت و خوێناوی لەگەڵ دوژمنانی لە مێژینەی کورد دا شەهید بوو.
چرایەکی دیکەش شەبەقی خستە ڕێگای دوور و درێژی خەبات و خەباتگێڕان.
بەرز و بەڕێز بێ یادی شەهید عوسمان عەبوو.