هۆنڕاوەی هەڵگورد
دووکه‌ڵ وخۆڵه مێش و گوله‌یه..
ماڵ وێرانیه
قوڕیش ئاوری گرتوە
شینه
ناڵه‌یه
ئەم وڵاته
من ناڵێم و بۆی ناگه‌رێم و ناچم بۆ دیتنی...
خاک خۆی له دووره دە‌ڵێ
چاوی ته‌ڕی ده‌ڵێ
سووتووی خاکی گڕگرتووی دە‌ڵێ
شین وڕۆ ڕۆی سه‌رداوە
ئاور وخۆڵه‌مێشه
ئه م خاکه
له هیچ مێژووێکدا ،نه م خوێند‌و نه‌مدی که،
منداڵی شیره خۆرە
که دوا نزگه‌ره‌ی شیری دایک
یامژینی گۆپکه‌ی مە‌مکی دایک
گولله‌ی سوور وگه‌رم بمژێ!
لانکه‌ی سه‌ر خۆڵه‌مێش بێ!
ده‌سرازه‌ی په‌تی خنکانبێ
لانکه‌ی بۆردوومان رایژێنی
قریشکه‌ی ته‌یارە لایه لایه یی بێ...
که‌س نه‌یبینێ
که‌س نه‌یبیستێ
شین بۆ گۆری و‌نی منداڵ
له داوێنی خاکی گڕگرتوو و داگیر کراودا
گه ر جارێ ئاوڕ بده یته وه
بۆ خاکی بێ خاکی
خاکی پاکان
دووکه‌ڵه ...گولله‌یه
خوێنه
منداڵه، له خاک‌دا که‌وتووه
وە‌ک فریشته نووستووه
دایکه گه‌وزاوە له‌خوێنا
بە پێوە نووستووه
گولله ته‌پوتۆز دە‌کا
ڕادە‌چڵه‌کێنێ نووستوو...
۴
گریانه
ناڵه‌یە
داد وبێداده
شینه له خاکێ که......
خاوە‌ن خاک بێگانه‌یه
بێگانه خاوە‌ن ماڵه
به زه‌بری گولله و ده‌بابه وفڕۆکه و تیرۆر...
له پشت کێوە‌کانی ئاراراتی بێ سنوور
له پاڵ ماکۆک و ئاربە‌با،
هه‌ڵگورد و مە‌غڵۆب
و قندیل
هاوار دە‌کا
دە قیژێنم
ده نه‌ڕێنم
هاوده‌ردی دە‌که‌م
ڕچه ده‌شکێنم
له‌گه‌ڵ منداڵی وە‌ک فریشته نووستوو
که ئه‌ی داگیر‌که‌ر
ئه ی زاڵم..
جێگرانی چه‌نگیز و هیتڵێر
[گوێ بدە؟]
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ته‌ختی خوێن
دە‌ست له‌سه‌ر که‌له‌ی لاق
تا ئه‌ژنۆ له خوێنی خاکم
مه له له ده شتی خوێننین
گه‌ڕان به‌نێو ماڵی وێران
هه‌ڵمژینی بۆنی بارووت که‌لاک له کۆڵانی
قاقا کێشان به‌ریشی بریندارانی
خاکی گڕگرتوو
رۆژێکه تۆفانی.. دە‌زانی؟
«با»ێکه وێرانکه‌ر دە‌زانی؟
ئه‌و به‌رده له‌مستم دا
ئه‌و قه‌ڵه‌مه له‌ده‌ستم دا
ئه وسنگه که بۆته قه‌ڵغان
بۆسه‌ر که‌له‌ی خۆفرۆشان
خاک فرۆشان
زاڵمان
ئه‌گە‌ر تۆپ و ته‌یارە و باڵ گه‌ردان و تیرۆریستت هه یه تۆ؟
ئه‌گه‌ر ناپیاوی و ماڵ وێرانکه‌ری تۆ؟
ئه‌گه‌ر قه‌ڵە‌م ده‌شکێنی تۆ
زیندانه‌کانت پڕە تۆ ؟
چاک بزانه به دە‌مە‌وە که وتووی تۆ
نه‌گولله و بارووت
ناترسێنێ چاوی منداڵی خاکی زێڕینم
هاوار بۆکه‌س نابه‌م
تاکوو هه‌م
داد بۆ که‌س نابه‌م
تاکوو هه‌یه
{پێشمه‌رگه‌ی}
{خه‌باتم}
بە‌رد به‌دە‌ست
قه‌ڵه‌م به دە‌ست
رۆژێک ده‌بێ به ردە باران وØ·یران و ابابیل
وانه هو‌الابتر
هه‌ڵدەستمە‌وە له خاکێ که له‌وم
دە‌چمە وە بۆ خاکێ که له‌وم
خه‌بات دە‌که م
دە‌مرم
ده‌ستێنمه‌وە خاکی داگیرکراوم
ئاوپڕژێنی دە‌که‌م خاکی گڕگرتوو
ماچی لێوێکی خوێناوی
له سه‌ر خاکی وڵاتم
ئه‌مە‌یە مانای بوون
گه ر من نه‌بم
بە‌مشتی قونجاو و ڕقاوی
هه‌ڵدە‌گه ڕێته‌وە
یه‌کی تر
چە‌کی من
ئاڵای من
به ته‌پڵی سه‌ری کۆڵ کنت
به ده‌می خوارت
به عه‌مامی ره‌ش وسپیت
له دار‌ت دە‌یه‌م
نوقمت دە‌کە م
دە‌ت تۆپێنم...تۆپاوی.....چڵکنی چڵمن
ئه‌وساکه
به منداڵانی وڵاتانی تر دە ڵێین
بە‌خێر بێن بۆ خاکی ئازادی وڵاتم
یادی که‌ن
سه‌یری که‌ن
وریا بن
ئه م خاکه گۆری
منداڵانه
فرمێسکی دایکانە
لانکه‌ی پێشمە‌رگه‌ی ونه
به چه‌پکه گوڵه وە
بە دە‌ست نوێژە وە
وەرن
بست بستی خاکی ئه م وڵاته
جێگایانه
هه وا و چیا
تیشک وشه و
خاک و بۆنی
جێگا ویادی
شه هیدانــــــــــه....